لەسلێمانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ تایبەت بە چاو لەم سەروەختی پەتای کۆرۆنایەدا تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
سەلام عەزیز لەبەشی تیشکی نەخۆشخانەکە لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت " ئەم نەخۆشخانەیە تایبەت بوو بەچاو, بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا تایبەت کراوە بەنەخۆشی کۆرۆنا".
هەورەها دەڵێت "کارمەندانی تەندروستی هەمویان ڕاهێنراون چۆن خۆیان بپارێزن و مەمەڵە لەگەڵ نەخۆشەکان بکەن و تووش نەبن".
دەشڵێت نەخۆشخانەکە 150 قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت و 50 قەرەوێڵە تایبەت کراوە بۆ ئەو نەخۆشانەی ئەگەر باری تەندروستیان سەخت بێت".
زانیاری زیاتر لە دەقی گفتووگۆکەدایە.
Your browser doesn’t support HTML5