ڕاسپاردنی مسته‌فا کازمی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ ده‌که‌وێته‌وه و به‌شێک له چاودێران ده‌ڵێن هه‌ر له شێوازی ڕاسپاردنهکهیدا دیاره کابینه‌که‌ی به‌زووترین کات پێکدێت ، به‌شێکی دیکه له چاودێران پیان وایه گه‌ر سه‌رکه‌وتووش بێت ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌خایه‌نێت.
سه‌رۆک کۆماری عێراق له مه‌ڕسومی ژماره 12 کۆماریدا و دوای کشانه‌وه‌ی 3 کانیدی ڕاسپدرا و مسته‌فا کازمی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت ڕاسپارد و پێویسته له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا کابینه‌که‌ی پێک بهێنێت.
جیا له کانیده‌کانی دیکه و دوای ڕاسپاردنی کازمی تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ک چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن ئه‌م کانیده جیاوازه له کاندیده‌کانی دیکه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه جۆرێک له کۆده‌نگی شیعه و سونه و کوردی به‌ده‌ستهێناوه، ده‌لیل جه‌مال چاودێرێکی سیاسی له لێدوانێکدا بۆده‌نگی ئەمەریکا ده‌ڵێت ،کازمی ئه‌گه‌ری هه‌یه به زوویی هه‌نگاوه‌کان تێ په‌ڕێنێت به‌ڵام وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت دۆخی عێراق پێشبینی بۆ ناکرێت.
وه‌ک له شه‌قامی عێراقی دا ده‌وترێت له گۆڕه‌پانی تهحریدا که‌مترین دروشم له دژی کازمی هه‌بووه، ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقیش له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بریاره ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری بکات ، مهنزهرعهلی چاودێری سیاسی ده‌ڵێت هه‌ر له ئێستاداوه کازیمی ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر کردووه.
له مه‌رسومه‌که‌ی سه‌روک کوماری عێراقدا زورینه‌ی لایهنهکاریگهرهکانی ناو شه‌قامی سیاسی به‌غدا ئاماده‌بوون ، کازمیش له‌یه‌که‌م تویتیدا به زمانی عه‌ره‌بی و کوردی رایگه‌یاند به‌ڵین په‌یام ده‌ده‌م له‌به‌رامبه‌ر گه‌له به‌خشنده‌که‌مان، کار بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێک بکه‌م که خوزاستی عێراقیه‌کان له پێشینهکارهکانی بێت.
Your browser doesn’t support HTML5