7 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاكبوونه‌وه‌

7 توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشه‌كانی سه‌نته‌ری هه‌ناسه‌ی 24 كاتژمێریان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ جێهێشت و ئێستاش ته‌نها 12 تووشبوو ماونه‌تەوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان باری ته‌ندروستیان جێگیره.‌

دکتۆر ئازاد مسته‌فا قادر، به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند سه‌رجه‌م ئه‌وانەی نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ كه‌سوكاری ئه‌و یاریده‌ده‌ری‌ پزیشكه‌ن كه‌ پێشتر دووچاری ئەم پەتایە بووبوو.

به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاشیگه‌یاند دوای یەک هەفتە له‌ ده‌رچوونی نه‌خۆشه‌كان جارێكی دیكه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و پێویسته‌ هچ هاوڵاتییه‌ك سه‌ردانیان نه‌كات تا به‌ته‌واوه‌تی چاكده‌بنه‌وه.‌

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا بۆ نه‌خوشیه‌ گوازراوه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێته‌وه‌ و ئه‌مڕۆش نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌ره‌سه‌ته‌ پزیشكیه‌كانی تیادا دانران.

ده‌نگی ئه‌مریكا زانیویه‌تی كه‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆده‌بیته‌وه‌ و دواین ڕێنوماییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كردنه‌وه‌ی بازڕاه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێشتا دۆخه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ ڕێكاری گونجاو بگیرێته‌ به‌ر.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌كه‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی