بەنکەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مردنی یەکەم کەسی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاشکرای کرد ئەو کەسە تەمەن 53 ساڵانەی خەڵکی شاری حەسەکە لە 22 ی مانگی سێوە بەهۆی ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانە بوو و پاشانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی نیشتمانی قامشلۆ کرابوو کە لەژێر دەستی ڕژێمدایە.
سەربارەت بەم بابەتە هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی دکتۆر جوان مستەفا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پشکنینی ڤایرۆسەکەی لە شام بۆ کرابوو و ئەنجامەکەی بە پۆستیڤ دەرچووبوو و لە دووی مانگی 4 وە گیانی لەدەستداوە. بەڵام بنکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سوریا و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریان ئاگادار نەکردبۆوە."
ئەو ڕەخنەی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گرت کە بەرێوەبەرایەتی خۆسەریان لە مردنی ئەو کەسە ئاگادار نەکردبۆوە لە کاتێکدا دەزانن حکومەت ئاگاداریان ناکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە 23 ی مانگی ڕابوردوەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ ببیستە.
Your browser doesn’t support HTML5