لە پارێزگای سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق لەمڕۆ یەکشەممەوە، بەشێک لە بازاڕەکان کراونەتەوە بەڵام ئەم کردنەوانە بە مەرجە.
کاربەدەستانی پارێزگاکە دەڵێن هەر شوێنێك پابەندی مەرج و ڕێنوماییەكان نەبێت بۆ بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
کاربەدەستانی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنن، كردنهوهی بازاڕو دوكانهكان لەژێر چاودێری تەندروستیدا دهبن و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بە ڕێنوماییەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، یان ئەگەر ببێتە هۆکارێک بۆ كۆبونەوەی هاوڵاتیان، بێجگە لەوەی شوێنەکەی دادەخرێت، ڕووبەڕووی لێپێچینەوە و سزای یاساییش دەبێتەوە.
کاربەدەستان ئاماژەشیان بەوە کردووە، گرتنەبەری هەنگاوەکانی کرانەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەڕەوینەتەوە.
ڕێباز مەجید، پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکەیدا زانیاری زیاتر باس دەکات:
Your browser doesn’t support HTML5