دوای ئاگاداریەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI لەڕوی ئاسایشەوە، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا (پینتاگۆن) بۆ بەکارهێنانی ئاپسی ZOOM لەلایەن کارمەندانی سەربازی و حکومەتەوە ڕێنمایی نوێی دەرکرد.
لەنامەیەکی ئیمێڵدا ڕۆژی هەینی لەوتەبێژی پینتاگۆنەوە بۆ دەنگی ئەمریکا نێردرابوو، هاتوە "نابێت کارمەندانی پینتاگۆن کۆبوونەوە بە ئاپسی زووم ئەنجامدەن".
ووتەبێژەکە دەشڵێت" ڕێنامی نوێ ڕێگا دەدات تەنها ئاپسی (زووم بۆ حکومەت) Zoom For Government بەکاربێنن ئەوەی (بەڕیوبەرایەتی ڕێگەپێدانی فیدراڵی) ڕێگای پێداوە و کڕیویەتی و بەرنامەی Cloud کڵاودی بۆ بەکاردێنێت.
تائێستا دەرنەکەوتوە ژمارەی ئەو کارمەندانە چەندە ئاپسی زوومیان بەکارهێناوە ئەوەی تایبەت بە حکومەت نەبوە.
بەرپرسێک لە پینتاگۆن دەڵێت "مەرج نیە کاتێک ڕابەرایەتی باڵا سیاسەتێکی کارکردن دادەنێت هەموو ئەندامان لەهەموو جێگایک وەک خۆی بەکاری بێنن".
بەم دوایانە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و کارکردن لەماڵەوە بەکارهینانی ئاپسی ZOOM پەرەی سەند، بەوپێیەی ژماریەکی زۆر کەس لەڕێگایەوە دەتوانن کۆنفرانسی ڤیدێۆ ئەنجامدەن.
ڕۆژی 1ی مانگی4 نوسینگەی FBI ڕایگەیاند هاکەرس دەتوانن خاڵی لاوازی بەرنامەکە بدۆزنەوە و بۆ ناو کۆبوونە ڤیدێۆکان دزە بکەن و زانیاری هەستیاریان دەستکەوێت و کەسان و کۆمپانیاکان بکەنە ئامانج بەتایبەتی ئەوانەی مامەڵەی دراو دەکەن و وەک فشار دژیان بەکاربێت.
شارەزایان دەڵێن مەترسیەکە تەنها لەوەدا نیە هاکەرس دزە بکەنە کۆبوونە ڤیدێۆکانەوە و مەترسی بن لەسەر کەسەکان و زانیاری کۆبوونوەکان بەڵکوو لەو ڕێگایەوە دەتوانن بچنە کۆمپیوتەری کەسەکانەوە.
جۆزیف شتاینگەر شارەزای ئاسایشی سیبرانی بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی "ئەگەر کەلێن هەبێت ئەوا ئەو ئاپسە دەبێتە مەترسی لەسەر بردنی داتاکانی ئەو کۆمپیوتەری ئەو ئاپسە بەکاردێنێت.
ناسا ڕۆژی 27ی مانگی 5 دەستنیشان دەکات بۆ هەڵدانی کبسولێک بەسەرنشینەوە بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی
(ڕۆیتەرز) – بەڕێوبەرایەتی فڕین و واڵایی ئەمریکا NASA هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند ڕۆژی 27ی مانگی 5ی دەستنیشان کردوە بۆ ناردنی کبسولێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ واڵایی و یەکەم کەڕەتە لەوەتای 10 ساڵی ڕابردوو لەخاکی ئەمریکاوە ئەم ئەرکە ئەنجام بدرێت.
بەڕێوبەری ناسا جیم بریندنستین لەمبارەیەوە لەسەر تویتەر ووتی "کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە ملیاردێر ئیلۆن ماسک خاوەنداری دەکات، یەکەم کەبسولی سەرنشین بە 2 ئاسمانگەڕی ناسا لەفلۆریداوە بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەمووشەکی فالکۆن-9 دەنێرێت .
بریندنستین لەسەر تویتەر نووسیبووی "ڕۆژی 27ی مانگی 5 ناسا بۆ کەڕەتێکیکە 2 ئاسمانگەڕی ئەمریکایی لەخاکی ئەمریکاوە دەنێرێت".
ناسا پێشتر ئاشکرای کردبوو هەردوو سەرنیشینی کبسولەکە (باب بینگین) تەمەن 48 ساڵ و (داج هێرڵی) تەمەن 52 ساڵ بەم ئەرکە هەڵدەستن، کەبسولەکە لەجۆری (کروو دراگن)ـە و لەمانگی 5ی داهاتوودا بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەنێردرێت.
بەکارهێنانی ڕۆبۆت لەکاتی قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەهۆی کۆڤید-19ـەوە
کاتێک کۆڤید-19 لە واشنتنی پایتەخت بڵاوبویەوە، بەرپرسانی تەندروستی ووتیان دەبێت خەڵکی 2 مەتر لەیەکەوە دووربن. تریسی ستانارد خاوەن فرۆشگای (برۆد برانچ) کە فرۆشگایەکی بچووکە، بۆی دەرکەوت ئەمە واتای کۆتاییهاتنە بەسەرچاوەی دارایەکەی.
ستانارد ووتی "بوونی ژمارەی زۆر لەفرۆشگاکەدا جێگای مەترسی گەورەیە، بۆیە ڕێنمایی موشتەریمان کرد لەدەرەوە بمێننەوە و ئێمە پێداویستیەکانیان بۆ دەبەین".
بەڵام ئەمە کاتی زۆر دەبرد و ڕیزیی وەستان لەدەرەوە زۆر بوو. بۆیە ستانارد بۆ کارئاسانی و خێرا بەڕێکردنی داواکاریاکان، پەنای بۆ ڕۆبۆتەکانی کۆمپانیای Starship Technologies (ستارشپ تەکنەلۆجی) برد.
تریسی ووتی "دەرکەوت بژاردەیەکی زۆ بەچێیە".
لەکاتێکدا بوونی پەیوەندی نزیک لەنێوان کەسەکاندا بەمەترسی دادەنرێت لەسەر تەندروستی، لەوانیە لەمکاتەدا ڕۆبۆتەکان زیاتر سوودیان هەبێت.
شارەزایان دەڵێن هەرچەندە ڕۆبۆت کاری گەورە ئەنجام دەدات بەڵام ناتوانێت بەردەوام ئەم ئەرکە جێبەجێکات.
لەئێستادا ڕۆبۆتەکانی (ستار شپ تەکنەلۆجی) ئەوەی فرۆشگای برۆد برانچ بەکاریدێنێت لە گەڕەکەکەدا بۆ گەیاندنی پێداویستی بۆ ماڵەکان بەناوبانگ بوون، خەڵکی دەوستن و وێنە و ڤیدێۆی ئەو جۆرە رۆبۆتە 6 تایەیە دەگرن. ڕۆبۆتەکان بەقەبارەی بۆکسی سارکردنەوەیە و بەسەر شۆستەکاندا دەروات.
مشتەریەکان دەڵێن ڕۆبۆتەکان کارێکی باش دەکەن بەوەی خەڵکی بۆ پێداویستی کڕین ناچارنابێت لەیەکتر نزیکبێتەوە.
ڕۆب ئۆکۆم مشتەریە دەڵێت "ئەم کارەم بەدڵە و داواکاریەکانم بەڕۆبۆت دەگاتە ماڵەوە و پێویست ناکات بچم بۆ فرۆشگاکە، ئەمە نێوان کەسەکان بەدوریی دەهێڵێتەوە".
تائێستا کارەکان ئاسان دیارە بەڵام لەڕاستیدا کێشەوە گرفتی هەیە، لەوانە ئەگەر چاڵوچۆڵی لەڕێگادا هەبێت، یاخود کاتێک داواکاریەکە دەگاتە موشتەری و نازانێت چۆن سەری بۆکسەکە بکاتەوە بەکارهێنای هەڵە دەبێتە هۆی پەکخستنی ڕۆبۆتەکە.
جیف برونشتاین سەرۆکی گروپی بازرگانی پەرەپێدانی پەیوەندی دەڵێت "لەئێستادا بەکارهێنای زۆری ڕۆبۆت هەیە ،بەڵام من پەرەسەندن لەم بەکارهێنانەدا نابینم".
برونشتاین دەڵێت کاری گەیاندن بەڕۆبۆت لەچەند جێگایەکی کەم هەیە، لە شۆستەکان و شەقامەکاندا بەربەست و گرفت زۆرە بۆ هاتوچۆیان، خەڵکی بەسەر شۆستەدا دەروات، بەڵام ڕێگایدیکە زۆر هەیە بیری لێبکرێتەوە بۆ بەکارهینانی ڕۆبۆت و گەیاندنی پێداویستی".
Your browser doesn’t support HTML5