زۆر جار لە میدیاکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە پێشیلیەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکرێت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم پێشیلیانە ئەگەر راستن لە چ ئاستێکدایە وە بە چ شێوەیەکە؟
ئەم پێشیلیانە لە لایەن دەسەڵاتە خۆجەییەکانەوە ئەنجام دەدرێت یان لە ناوەندەوە دارێژراوە و لە لایەن ئەوانیشەوە پیادە دەکرێت؟
ئەوانەی دەستگیر دەکرێن و لە سێدارە دەدرێن، ئایا کەسانێکن بە تاوانی سیاسی، ئاسایشی نیشتمانی، یان کەسانێک کاری نا رەوا و نە یاساییان کردووە لە کوشتن و کاری تاوانکاری؟
لەم کاتەی کۆرۆنادا کە ژیانی مرۆڤەکان لە مەترسیدایە، تا چەند دەوڵەت بارودۆخی زیندانیانی لەبەر چاو گرتووە بۆ ئەوەی لە پەتای کۆرۆنادا بیانپارێزن؟
پارێزەر سالح نیکبەخت لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ هەر لەو کاتەی شورشی ئیسلامی لە ئێراندا سەرکەوت و خەڵک تێکرا تێدا بەشداریان کرد، خەڵکانی کوردستان داوای ئەو مافانەیان ئەکرد کە لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە چ لە رووێ فەرهەنگی، کەڵتوری، سیاسی و سڤیلی و کۆماری ئیسلامیش ئەو داخوازیانەیانپەسەند کرد، بەڵام وەکو دەبێنین هەر لە ساڵی ١٩٧٩ وە ئەم مافانە بە بەردەوامی پێشیلی دەکرێن، وە ئەو پێشیلیە لە هەموو ئێراندا هەیە بەڵام بە تاێبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترە، وە هەر لەم مانگانەی دواییەدا کە شورشی ئابان مانگی ئێران پێشهات و هەر وەها پاشان کێشەی کۆرۆنا و کێشەی تر وەکو کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە و بێزاری دەربڕین لێکەوتەوە کە ئەو بێزاری دەربڕینانش لە کوردستان زۆر بوە، لە دەرئەنجام لە نۆڤامبری رابوردووەوە کەسانێکی زۆر کە لە چالاکیەکانی مافی مرۆڤ بەشدار بوون دەستگیر کراوون وە یاخود لە دادگاە ئامادە بوونە
پارێزەر کاک سالح نیکبەخت هەر وەها دەڵێت “ ئەم کارانە لە ناوەندەوە دا دەڕێژرێت وە ئەو مافانەی مرۆڤ کە ئێران لەواژووی کردووە و جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ کە ئەگەرچی لە هەموو وڵاتە موسلمانەکاندا پێشێل ئەکرێت بەڵام لە ئێران زۆرتر لە هەر شوێنێکی تر پێشێل ئەکرێت، وە ئەم پێشیلکاریانە لە ناوچە کوردیەکان و ئازرباێجان و خوزستاندا زۆرتر پێشێلی لێ ئەکرێت و ناوەند نەک هەر رێگری لێ ناکات بەڵکو کاریشی لەسەر دەکات
کاک سالح دەشڵێت “ من خۆم وەکو کەسێک کە هەم لە رژێمی رابوردووێ شاهەنشاییدا و هەم لە کۆماری ئیسلامی ئێستادا چەندین ساڵ زیندانی بومە وە لە لایەکی ترەوە کە من پارێزەری زۆربەی ئەو کەسانەدا بومە کە بە زیندانی سیاسی ناسراوون ، کەم و زۆر لە ئێراندا بە گشتی و لە بناغەدا دەوڵەتی ئێران شتێک بە ناوی زیندانی سیاسی پەسەند ناکات، بەڵکو ئەمانە وەکو زیندانی ئەمنیەتی ناویان دەبەن گوایە ئەمانە بۆ سەر ئاسایشی وڵات مەترسیان هەیە، کە ئەگەر بێت و کەسێک لە مەجلیسی ئێران، لە دەسەڵاتی سێگانەی ئێران، لە دادوەرەکان رەخنە بگرێت ئاساییە بەڵام ئەگەر بێت و کەسێک لە دژی حکومەت وە یاخود داوای مافی مرۆڤ بکات ئەوە تاوانە
Your browser doesn’t support HTML5