وەک هەموو کارمەندانیدیکە لەجیهاندا و ئەوانەی بەهۆی کۆڤید-19ـەوە ناچاربوون لەماڵەوە کاربکەن، تیمی زاناکانی ناسا ئۆتۆمۆبێلی کریاستی – ئەوی لەسەر هەسارەی بارامە - لەماڵەوە کارپێدەکەن.
لەوەتای 20ی مانگی 3وە تیمەکەی بنکەی تاقیگەی ماشێنە مووشەکیەکانی ناسا لە باشوری کالفۆرنیا، ناچاربوون هەر کارمەندە و لەماڵی خۆیانەوە لەسەر جوڵاندنی ئۆتۆمۆبێلەکە بەجیا کاربکەن.
لەوانەیە هەر هەنگاوێکی تایبەت و دانانی پرۆگرام بۆی نزیکەی 20 کارمەندی بوێت، دەیان کارمەند فەرمانەکان دادەرێژن و لەگەڵ یەکتر لەڕێگای چاتەوە لەماڵی خۆیانەوە پەیوەندی دەکەن. بۆ بەدەستهێنانی پێداویستی و کارئاسانی، پێشتر تیمەکە ئامێرەکانی پێویستیانە لەکۆمپیوتەر و سکرین دابینیان کردوە.
هەندێک کەڕەت زاناکان پێویستیان بە ئامێری تایبەتە، بۆنموونە تیمی کارمەندانی کریاستی چاویلکەی تایبەت جۆری 3 دوریی بەکاردێنن بۆ توێژینەوە لەدیمەنە بێوێنەکانی هەسارەی بارام، ئەوەی لەسر سکرینی کۆمپیوتەری لابتاپەکانیان دەردەکەوێت، چاویلکەکان هاوشیوی ئەوانەیە بۆ تەماشاکردنی فلمی 3 دوریی بەکاردێت.
تیمەکە بۆیان دەرکەوتوە دەتوانن چاتی ڤیدێۆ و پەیوەندی بەکۆمەڵ بکەن و بۆ ئەم مەبەستە چەندین ئاپس و تەکنەلۆجیای پەیوەندی بەکاردێنن. دوای خۆئامادەکردن بۆ 2 ڕۆژ بۆ کارکردن لەماڵەوە دوور لەیەکتر، تیمەکە توانیان کریاستی کارپێبەکەن و بیجوڵێنن و ئاراستەیکەن بۆ پێگەی ناویان لێناوە (ئەدنبێره) لەسەر هەساری بارام و نموونەیەک بۆ توێژینەوە لەبەردی خاکەکەی وەگرن.
کاری بریدج، سەرۆکی تیمی کارە زانستیەکان دەڵێت "ئەو هێشتا سەرپەرشتی و لێکۆڵینەوە لەشێوەی کاری تیمەکە دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەرکەکان بەئاسانی و بێگرفت بەڕێوە دەچێت. بۆ ئەو مەبەستە هەندێک جار و لەیەک کاتدا بەشداری 4 ڤیدێۆ کۆنفرانس دەبێت.
هەڵدانی تێلسکۆبی هابڵ بۆ واڵایی 30ی ساڵی تێپەڕاند
ڕۆژی هەینی ڕابردوو 30 ساڵ تێپەڕی بە سەر ناردنی گەورە تلسکۆبی(هابڵ) بۆ لێکۆڵینەوە لەئاسمان و واڵایی لەخوولگەوە. لە 24 مانگی 4ی ساڵی 1990دا هابڵ بەمووشەک و فڕۆکەی دیسکەڤەری بۆ خوولگە نێردرا، دواتر ئاسمانگەڕان پارچەکانیان لەیەکدا و لەخوولگە دایان مەزراند.
تێلسکۆبەکە بەناوی زانای گەردوونی ئەمریکا (ئەدوین هابڵ)ـەوە ناونراوە. زاناکانی ناسا پێویستیان بە بنکەیەکی چاودێری بوو لە دەرەوەی بەرگی زەوی و دوور لە تیشکدانەوەی ڕووناکی مرۆڤ بۆ ژیان دایناوە.
بەڵام دوای هەڵدانی نائومێدیەک دروستبوو، کاتێک دەرکەوت ئاوێنەی سەرەکی تیلسکۆبەکە بەشێوەیەکی هەڵە دروستکراوە و بۆتە هۆی ناڕوونی بینین بەتلیسکۆبەکە.
لەساڵی 1993ەوە تا ساڵی 2009 بۆ چاکردنی ئەو هەڵەیە، ئاسمانگەڕان 5 کەڕەت سەردانی تلسکۆبەکەیان لەخولگە کرد. درێژیی هابڵ 13 مەترە. دوای چاکردنی دەستبەجێ و لەوکاتەوە هابڵ زیاتر لە 1.4 ملێۆن دۆزینەوەی گرنگی بەدەستهێناوە، لەوانە هابڵ بوونی خاڵی ڕەشی زۆر گەوری لەواڵاییدا سەلماند و دۆزیەوە کە دەکەونە ناوەڕاستی زۆرینەی گەلەکسیەکانەوە. هەروەها هابڵ هاریکاربوو لە دەستنیشانکردنی تەمەنی گەردوون بە 13.8 ملیار ساڵ، لەڕێگای دەستنیشانکردنی ڕێژەی فراونبوونی ئێستای گەردوون، بەلەبەرچاوگرتنی 3%ی هەڵە.
بڕیاربوو بۆجێگرەوەی هابڵ تلسکۆبی (جەیمس وێب)ی ئاسمانی لەساڵی 2018دا بۆ واڵایی بنێردرێت، بەڵام بۆچەند جارێک دواخرا، لەئیستادا بڕیارە و بۆی دانراوە لەساڵی 2021 بۆ ئاسمان هەڵدرێت.
لەوەتای مانگی 10ەوە تا 3 پیسبوونەی ژینگە لەناوچەی خەبەی چین بەڕێژی 15% کەمبۆتەوە
شنغهای (ڕۆیتەرز) – بەرپرسێکی خۆجەیی ڕایگەیاند و ووتی" ناوچەی خەبەی لە باکۆری چین کە بەبوونی دوکەڵی تەماوی ناسراوبوو کەمبوونەوەی بەشێوەیەکی لەبەرچاوی بەخۆوە بینیوە لەکاتی زستاندا دوای هەوڵەکانی چارەسەرکردنی پڕژبوونەوەی گازەکان. بەرپرسەکە هیچ ئاماژەی بە داخستنی کارگەکان نەدا بەبۆنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
هی لیتاو جێگری سەرۆکی نوسینگەی ژینگەی هەرێمیی ووتی "ڕێژەی مامناوەندی ئاستی تەنە وردیلەکان ئەوەی تیرەی لە 2.5 مایکرۆمەتر تێناپەڕێت، بەڕێژەی 15% لەنێوان مانگی 10 تا مانگی 3 بەراورد بەساڵی ڕابردوو کەمبۆتەوە بۆ 61 مایکرۆگرام بۆ یەک مەتر3چا، لەکاتێکدا (سلفەر دایۆکسید) دووهەم ئۆکسیدی گۆگرد بە 1/3 کەمبۆتەوە.
زۆرینەی شارەزایان ئەم کەمبوونەوەی پیسبوونی هەوایە لە چین دەگەڕێننەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەنگاوەکان و ڕێوشوێنە تووندەکانی بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی دانراوە، بەمەبەستی دابڕانی گشتی ئەو شار و ناوچانە بەتەواوەتی و کەمبوونەوەی هاتووچۆ و چالاکی پیشەسازیی لەسەرانسەری ئەو وڵاتدا. لەگەڵ مانەوەی ملێۆنەها کەس لەماڵەکانیان و کەمبوونەوەی تەنە وردەکان بەڕێژەی 15% لەزیاتر لە 300 شاری پیشەسازیی لەنێوان 3 مانگی یەکەمی ساڵی 2020.
برژبوونەوە لە شانگهای بەڕێژەی نزیکەی 20% لە کەرتی یەکەمی ساڵدا کەمبۆتەوە، لەکاتێکدا ڕێژەی مامناوەندی مانگێک لەشای ووهان بە 1/3 کەمبۆتەوە لەوەتای دەسپێکی پەتای کۆرۆنا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
بەڵام (هی) جێگری سەرۆکی نوسینگەی ژینگەی ناوچەی خەبەی ووتی "ئەم کەمبوونەوەیەی ژینگە دەگەڕێتەوە بۆ (جێبەجێکردنی بەئاگا)ی بڕیارەکانی حکومەت، تەنانەت لەکاتی ڕووبەڕوبوونەوەی لەدۆخ و کەشوهەوای نالەباردا.
Your browser doesn’t support HTML5