نووسەر عیماد عەلی لە ووتارێکدا باس لە باری ئێستای هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت “ کێ دەبی راستی بکاتەوە “ و پێشنیار دەکات ئەو پرۆسەیە لەسەر رێگایەیەکی ئاسنینی شەمەندەفەرێک وەکو کیسەڵ بروات، واتە هێدی هێدی و زۆر لەسەر خۆ.
ئاخۆ ئەم پرۆسەیە بەو هیواشیە دەبێ چەنی بخایەنی؟
نەوەی کۆن هەرچەند خاوەنی ئەزمون و شارەزایەکی زۆرترن بەڵام لە زۆر رووەوە شکەستیان هێنا وە نەوێ نوێش تا رادەیەک بێ ئەزمونە، بەس چۆن بە بێ هاریکاری دەتوانن پێش بکەوون؟
نووسەر لەو وتارەدا ئەو هەرێمە لە ئوتۆمۆبیلێک یان ماشینێکی کۆن دەچێت کە کیلومەترێکی زۆری لەسەرە و پێویستی بە سەراپا نوێکردنەوەیە وێنا دەکات ، ئاخۆ بەو گۆڕانکاریە رووکەشەی کە لە هەرێمەکەدا دەبینین، دەسەڵاتدارانی ئەمرۆێ هەرێم و پارتە دەسەڵاتدارەکان لە کام نەوە رێزبەندی دەکرێن؟
عیماد عەلی، نووسەر، رۆژنامەوان و لێکۆڵەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ‘ من لە دوو روەوە قسەم لەسەر چۆنیەتی گۆڕانکاری لە کوردستان کردووە، روویەکی ستراتیژی دوور مەودایە وە روویەکی تاکتیکیە ستراتیژیەکە ئەوەیە کۆمەڵێک خاڵم رێز کردووە، یەکێک لەو خاڵانە ئەوەیە گۆڕانکاری لەسەر نەوەی نوێ، ئەو نەوە تازەیە کە ئێستاکە لە ئارادایە، ئەو کەسانە ئەگرێت بە گەورە و بچووکەوە بەو نەوەی نوێە کە تێکەڵی حزب و ئەو بزوتنەوە و سەرکردایەتی و بنکردایەتیەی حزبەکانی تر نەبوونە و لەم چەند ساڵەی دووایەدا رۆڵێکیان نەبووە و دابڕانێکی تەوایان هەبوە لەگەڵ ئەم نەوە کۆنە کە تا ئێستا بە گەندەڵی و بەو شێوە بردوویانەتە سەر
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت “ ئەو بازدانەی کە ئێستاکە رووێ داوە لەمەو دووا ووردە ووردە نەوە لە دووای نەوە تۆزێک نزدیکتر دەبێتەوە بەڵام دابڕانەکەی وەکو لەسەر سکە بە هیواشی و وەکو وتوومە وەکو کیسەڵ ئەروا بەرێوە
کاک عیماد دەشڵێت “ کاری سەرەکی نەوەی نوێ دابڕانێکە یەکەم جار ئینجا چوونیەتی کارکردن و ئەمەش لە هەناو ومناڵدانی کۆمەڵگا دەبێت کە سەرکردایەتیەکی نەوەی نوێ بێتە ئاراوە بتوانی سەرپەرشتی بارودۆخی نوێ و دابڕان لەگەڵ نەوەی کۆندا بکەن
Your browser doesn’t support HTML5