دوای داخستنی مه‌رزی شۆشمێ له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ماوه‌ی زیاتر له له یه‌ك مانگ به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه مه‌رزی ته‌وێڵه - شۆشمێ بۆ بازرگانان و شۆفێراندا كرایه‌وه.
لەم مەرزەدا بازرگانییەکی سنورداری تێدا ده‌كرێت.
حه‌مید بارام به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی بیاره له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه له ژێر ڕۆشنایی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه بازرگانی خۆڵی ئاسنین و سه‌وزه و میوه‌ی تێدا ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی بابا ڕەسوڵ، جێگری به‌ڕێوبه‌ری گومرگی سلێمانی له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیداره‌ی مه‌رزی شوشمێ قسه‌یان كردووه كه پێویسته هه‌موو ئه‌و بار هه‌ڵگرانه ده‌چنه ئێران و ئه‌وانه‌شی دێنه عێراقەوە به ماده‌ی دژه ڤایرۆس پاك بكرێنه‌وه.
كردنه‌وه‌ی مه‌رزی ته‌وێڵه له كاتێكدایه ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كردنه‌وه‌ی مهرزهكهی ته‌نها بۆ بازرگانی كردن ڕێگه پێداوه ، مه‌رجی نه‌هاتنه ناوه‌وه‌ی بارهەڵگره ئێرانیه‌كانی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان داناوه.
مه‌رزه‌كه مه‌رزێكی فەرمی نییە و هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئێران ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كار بۆ نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه ده‌كه‌ن.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ڕاپورتهكهدایه:
Your browser doesn’t support HTML5