لوقمان حەسەن هەوڵەکان بەردەوامە بۆ فیشار درووستکرن لە پێناوی ئاشتی نیشتمانی

Luqman Hassan

بوێژ یان هەڵبەستڤانی ناوبانگی کورد پەشێو دەڵێت

هەر کات

مێژوو دەخوێنمەوە

بە هەردوو دەست چاوم دەگرم

دەڵێم نەکا لە شەرمانا

لەبەر دەمی دێڕێک بمرم

پەڕەی مێژووی کورد هەر وایە

تا سەیری کەی شەرمی تیایە

یان زێدی خۆی فرۆشتووە

یان کورد خودی خۆی کوشتووە .!

پارت و لایەنە کوردیەکان ساڵەهایە لە جیاتی ئەوەی کێشە و ناکۆکیەکانیان یەکلاکەنەوە وە “ لە تاقیکردنەوەکانی رۆژانی رابوردوودا وانە لە سەربڕینی خۆیان فێر بن بۆ ئەوەی بە هەمان پرسەی ژیانیاندا نەچنەوە “ و بەرەیەکی نەتەوەیی لە بەرامبەر دوژمنانێدا درووست بکەن، مەخابن بە پێچەوانەوە تا دێت کێشەکانیان قووڵتر دەبنەوە.

ئاخۆ جۆڵاندنی هێز بەرەو زینی و وەرتێ تا چەند بارودۆخەکەی ئالۆزتر کردووەتەوە و دیسان لە نێوان لایەنە کوردیەکاندا شەڕێکی تر درووست بکات؟

تا چەند ئەم جۆرە گرژیانە رێ خۆشکەرن بۆ هێڕشێکی تری زەمینی لەشکەری تورکیا بۆ سەر باشور و ئەو ناوچانەی کە گەریلاکانی پەکەکە تێدا جێگیرن؟

ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە دوواترین پەیامیدا داوای بە گڕخستنەوەی رێکەوتنی ساڵی ١٩٨٢ی کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان کورد، ئاخۆ سەرانی باشور گوێ بۆ ئەو جۆرە پەیامانە شل دەکەن؟

لە ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕێک تا چەند شیانی هەیە نەک هەر زیانی گیانی بە پەکەکە و لایەنەکانی شەڕەکەدا بگەینی بەڵکو بە قەوارەی فەرمانرەوایی فیدراڵی هەرێمەکەش؟

کاک لوقمان حەسەن لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێتئەمەی لە زینی و وەرتێ ئەگوزەرێ درێژە پێیدەری داگیرکاری وپلانەکانی دەوڵەتی تورکیادایە و بە موبارەکەی ناتۆ وە بە موبارەکەی روسیا وە بە رێکەوتنی ژێر بە ژێری سەرانی تورکیا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران، عێراق وە سوریا، وە دەوڵەتی تورکیا بە بێ پلان و بە بێ بەرنامە هیچ شتێک ناکات وە هەر شتێک ئەکات بە رێکەوتنە لەگەڵ دەوڵەتە زلهێزەکان لە ناوچەکە وە دەوڵەتە هەرێمیەکان

کاک لقمان هەر وەها دەڵێت قەندیل قەڵایەکی زۆر پتەوە، قەڵایەکی زۆر بە هێزە وە قەڵایەکی زۆر سەختە، وە داگیرکردنی قەندیل لە لایەن هەر هێزێکەوە لە ناوچەکە ئەبێتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ ئەوەی هەڵکەوتەی جیوپولوتیکی قەندیل بە کار بهێنرێت وەک هەڕەشەیەک لە بەرامبەر تەواوی وڵاتانی ناوچەکە بە وڵاتانی کەنداوی عەرەبیشەوە، ئەگەر بێت و تورکیا قەندیل داگیر بکات بێگومان تیرۆریستانی جەبهە النوسرە، داعش و پاشماوەکانی قاعدە و هەموو ئەو تیرۆریستانە دێنی لەوێ جێگیریان دەکات و هەڕەشە و مەترسی لەسەر ئێران، لەسەر عێراق، لەسەر وڵاتانی کەنداو، لەسەر سوریا و تەنانەت لەسەر روسیاش درووست دەکات، داگیرکردنی قەندیل ئامانجێکی ستراتیژی تورکیادایە، وە ئەم بارودۆخەی لە ئارادیە زەمینەیەکی زۆر لە بارە بۆ ئەوەی تورکیا و هاووپەیمانەکانی چۆنیان بوێت ئەوها پلانەکانی خۆیان ئەنجام بدەن

کاک لوقمان دەشڵێت ئۆجەلان لە دوواترین پەیامێدا پەنای بۆ ئەوە بردووە سەرانی پارتەکان لە هەرێمی کوردستان وە بە تاێبەت پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیان بیر بخاتەوە کە تەنها رێگا بۆ گەیشتن بە ئامانج، رێگای یەکێتیی نەتەوەییە وە پەکەکە وکۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە هەرگیز نەیان شاردووەتەوە وە هەمیشە لەو پێناوەدا بانگەوازیان کردووە کاری لەسەر بکرێت، بەڵام داخوازی ئۆجەلان بۆ بە گڕخستنەوەی ئەو رێکەوتنەی ساڵی ١٩٨٢ئایا ئەکرێت، ئەمەیان گرنگە بەڵام خۆشبەختانە ئەوەی کە ئەیبینین مەرج نییە ئەو خەون و ئەو خولیایەی ئەردوگان بێتە دی

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Luqman Hassan