دیارە هەر کەسێک و لە هەر لایەکەوە کە دەبێتە خاوەن هەر پۆستێکی باڵا، لە بەرێوەبەری دەزگایەکەوە بگرە تا ئەندام پەرلەمان، ئوستاندار، وەزیر، سەرۆک وەزیر،سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی وڵات و بگرە سەرۆکی پارتەکانیش, هاووڵاتیان لە کەسێکی ئاساییەوە بگرە تا هەر کەسێکی تر و لە هەر ئاستێکی باڵاتردا ئەو مافەی هەیە لە چوارچێوەیەک کە لە جیهاندا باوە لە هەر کەسێک رەخنە بگرن، بەڵام بۆ کەسانێک بە سنگێکی فراوانەوە ئەو رەخنانە وەردەگرن و کەسانێکیش پێی زیز و سەخڵەت ئەبن؟
سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە بە قسەی خۆێ ٤٢ هەزار دەنگی هێناوە، چی وتوە کە لەو چوارچێوەدا بەدەر بێت و داوای لابردنی پارێزبەندی لە سەر بدرێت؟
بۆ سەرۆکی حکومەت وە یاخود هەر بەرپرسێکی تر ئەو مافەی نەبێت لە رێگاێ دادگاوە بەرامبەر بە هەر جۆرە لێدوانێک وە یاخود رەخنەیەک بەرگری لە خۆێ نەکات؟
ئایا ئەمە بە جۆرەی خودی سۆران عومەر وە یاخود کەسانێکی تر لێ دەڕوانن سنووردانان و پێشێلیە لە مافەکانی ئازادی بیر و را دەربڕین؟
رۆژنامەوان مەهدی فەتاحی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " سۆران عومەر لە مێژە ئەیناسم پێش ئەوەی وەک چالاکوانێک و پاشان رۆژنامەوانێک وە دوواتریش کاری سیاسی کردووە و بوەتە ئەندام پەرلەمان، هەمیشە لەو قۆناغانەدا هەڵویستی باشی هەبوە لەسەر دۆخەکە و لەسەر ئەو پێشێلیانەی کە لەسەر مافەکانی مرۆڤ و ژیان و بژێوی خەڵک ئەکرێت بە تاێبەت لەسەر دەستی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم کوردستان،ئەوەی سۆران عومەر کردوویەتی هەم لە رووێ ئەخلاقیەوە کارێکی درووستە وە هەم لە رووێ یاساییەوە "
کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت " من خۆم بە کارێکی ئاسایی دەیزانم بەو شێوە کاردانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر سۆران عومەر دا ، بە تاێبەت سۆران عومەر لەسەر کەسێک قسەی کردووە کە لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو هێڵی سوورە، وە ئەو کارەی بەرامبەر سۆران عومەر کراوە وە ئەو بریارەی پەرلەمانلەسەری داوە کارێکی زۆر گرنگ نییە "
کاک مەهدی دەشڵێت "مرۆڤەکان برێتین لە دوو بەش، بەشێکیان یاسایین و بەشێکیان ئاسایی، ئەوانەی کە یاسایین کارەکەیان پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە وە ئەکرێ هەموو کەس قسەیان لەسەر بکات، وە سۆران عومەر ئەگەر بەڵگەیەکی دەس بکەوێ خۆ شتێکی زۆر سروشتیە باسی بکات وە ئەوەی سۆران عومەر وتویەتی شتێکی نوێ نییە بەڵکو زۆر لەوە زیاتر کراوە، ئەوەی کە ئێستا بۆ سۆران عومەر هاتوەتە پێشەوە ئەمە نامەیەکە بۆ هەموو ئەندام پەرلەمانەکانی تر"
Your browser doesn’t support HTML5