دوای پاکژ کردنه‌وه‌یان به‌ ده‌رمان سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کرێنه‌وه‌

دوای داخستنیان به‌هوێ‌ ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ هه‌نگاوه‌کانی کردنه‌وه‌ی ده‌رگایی مزگه‌وته‌کان له‌ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیان پێکردو و بەڕێوەبەرێکی گشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له‌ لێدوانێکدا بۆ ده‌نگی ئه‌مەریکا ده‌ڵێت مزگه‌وته‌کان به‌ قوناغ و له‌ ژێر ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کاندا ده‌کرێنه‌وه‌ .

ئه‌گه‌رچی بریار بوو ئه‌مڕۆ ده‌رگای مزگه‌وته‌کان له‌ پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ڕه‌سمی بکرێنه‌وه‌ بەڵام وه‌ک ئارام شێخ جه‌مال به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌وقاف و کارو باری ئاینی ده‌ڵێت، کردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌کان به‌ ره‌سمی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی یه‌کشەممە و دووشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌کاریه‌کانی بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌کان ده‌ستپیکردووه‌ ، سنور حاحید جێگری به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لیدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند که‌به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌که‌یان ئاماده‌یه‌ ڕۆژانه‌ مزگه‌وته‌کان به‌ ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆس پاکژ بکاته‌وه‌ و ئه‌کره‌م محمد ئاغا لێپسراوی به‌ریوبه‌راتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ووتی له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێردا مزگه‌وته‌کان پاکژ ده‌کرێنه‌وه‌.

داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌کان به‌ پێی ڕێنمایه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتێکدایه‌ ده‌رگای به‌شێک له‌ مزگه‌وته‌کان بێ‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ حکومه‌ت کراونه‌ته‌وه‌ و شه‌وانه‌ ڕیو ڕه‌سمه‌ ئاینیه‌کانی مانگی ڕه‌مه‌زانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ،دووکاریش به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقاف و کارو باری ئاینی نوسراوی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌کانی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردووه.

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان