کورد دیسانەوە ڕویکردۆتەوە بەغداو ئێستا هەموو ململانێکانی لەگەڵ بەغدا لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی وەزاریە، بۆ چەندین ساڵە ئەمە دوبارە دەبێتەوە، ئەمە چیمان پێدەڵێت؟.
لەدەنگدانی پەرلەماندا بۆ متمانەدان بەکازمی فراکسێۆنی گۆڕان و پەرلەمانتارانی لەنەوەی نوێ جیابوونەتەوە لەسەر ئەوەی گەشتوونەتە ئەوە باوەڕەی کازمی بۆ کورد هیچی پێنیە دەنگیان بەکابینەکەی نەداوە بەڵام یەکێتی و پارتی دەنگیان پێداوە. ئایا دوای ئەم هەموو نەهامەتیەی بەسەر کوردا هات بۆچی یەکدەنگی و یەکڕیزی نیە؟
لەسەر پۆستێک بۆ تەنها یەک کەس کورد لەبەغدا پێداگری ئەکات، ئایا هەموو مافی کورد لەپۆستێکدایە بۆ یەک کەس؟.
لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ لەسەر ئەم پرسە محەمەد وانی نووسەرو چاودێری سیاسی دەڵێت"ئەم دۆخە پێمان دەڵێت لەئێستا کورد لە لاوازترین دۆخدایە، بوینەتە سفر، بەڵام ماوە دەسکەوتە دەستوریی لەهەرێمدا هەمانە و حکومەت و پەرلەمان ببیتەوە بەپارێزگا".
هەروەها وانی دەڵێت "ئەو ململانێیەی بەر لە 60 ساڵ لەنێوان دوو پارتی دەسەڵاتی هەرێمدا هەیە ، هەر ئەوەیە دوبارە دەبێتەوە و هەڵەن و لە سیاسەتەدا دوور بین نین".
Your browser doesn’t support HTML5