ژیان لە نێو کۆرۆنا ڤایرۆسدا

سەنتەری شاری هێرسنبێرگ لە ویلایەتی ڤێرجینیا، چوارشەممە 13 ی مانگی پـێنجی 2020

گەرمی بازاڕی گوڵ لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی پێن لێرد لە رۆکینهام کاونتی ڤێرجینیا.

بازاڕی خواردەمەنی و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە برەودایە، بێ بە کارهێنانی ماسک ناتوانیت بچیتە بازاڕەکەوە.

سەرقاڵی هاوڵاتیان بە كڕینی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان.

ژن و پیاوێک پابەندی رێنوماییە تەندروستییەکان لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە بازاڕگەیەکی خواردەمەنی لە شاری هێرسنبێرگ.

پیاسەی خێزانێک لە نێو سەوزایـیەکانی رۆکینهام کاونتی ڤێرجینیا

چێژ بینین و دڵخۆشی کۆمەڵێک منداڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا.

دوو خوێندکاری زانکۆ لە نێو باخچەی جێمس مەدیسن، چێژ لە سروشت دەبینن.

هەرچەندە کۆتوبەندەکانی سەر هاتوچۆ هەڵنەگیراون، بەڵام لە نێو باخەکانی زانکۆی جێمس مەدیسن خەڵک لەو رۆژە بەهارییە چێژ دەبینن.

دیمەنی باخەکەی زانکۆی جێمس مەدیسن کە لە ساڵی 1985 ەوە دروستکراوە.

گەمەیەکی منداڵ و دایکێک لە سروشتی رۆژێکی بەهاری باخچەکەی زانکۆی جێمس مەدیسن لە هێرسنبێرگ