هەر لە گەڵ دەست پێکردنی مانگی ڕەمەزان، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش پەرەیان بە کردارە تیروریستیەکانیان داوە لە ناوچەکانی کەرکووك، وگەرمەسێر(خانەقین)، ودیالە. بەتایبەتیش ناوچە کێشە لەسەرەکان یاخود ناوچە دابڕێندراوەکان.
بۆ باسکردنی پەرەسەندنی کارە تیروریستیەکانی داعش بۆ سەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە، حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمریکا لەم وتووێژەدا لەگەڵ عەقید ڕوکن تاریق ئەحمەد فەرماندەی پێشمەرگە تاووتۆی دەکەین.
عەقید ڕوکن تاریق ئەحمەد، فەرماندە لە هێزی پێشمەرگە دەڵێت داعش بە گشتی بەسەر 3 بەشدا دابەشبووە، بەشێکیان تێکڕای ئەو داعشانەن کە لە 2014وە سەریانهەڵداوە و جموجۆڵیان هەبووە، بەشێکیشیان دروستکراوی وڵاتێکی ناوچەکەن و ئامانجەکەیان ئەوەیە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەم ناوچانەی ئێمەدا بمێننەوە، بەشی سێهەمیش ژمارەیەک چەتە و ڕێگرن کە خەریکی کاری چەتەیین.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ حەیدەر کەریم، عەقید تاریق ئاماژەش بەوە دەکات کە لە ئێستادا هەوڵێکی ڕژد نییە بۆ لەناوبردنی ئەو داعشانەی مەبەستی نەژادی و ئاینی ناپاکیان هەیە بەرامبەر پێکهاتەکانی کەرکوک و دەوروبەری کەرکوک و بەتایبەتیش کورد.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5