مامۆستایان هۆشداری بایكۆت كردنی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ده‌ن

تادێت كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر خراپی دابه‌شكردنی سیسته‌می موچه‌ له‌ هەرێمی كوردستانی عێراق زیاتر ده‌بن، و به‌تایبەتیش به‌شێك له‌ مامۆستایان ئاماژه‌ به‌وه دەکەن، ئەگه‌ر مووچه‌كانیان به‌و شێوه‌یە دوابكه‌وێت، ئه‌وا بایكۆتی تاقیكردنه‌وەكانی وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ 1 ی مانگی 6 ی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات.

كاروان حه‌سه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی پێشه‌نگ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ڵێت مامۆستایان داوای موچه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، سه‌رەڕا‌ی نه‌بوونیی موچه‌ حكومه‌ت كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستایان له‌ دهۆك نواندوه‌ و ڕۆژانه‌ش گه‌نده‌ڵی به‌ ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت.

مه‌نزه‌ر عه‌لی، مامۆستایه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵه‌بجەیە‌ و ده‌ڵێت پێنج مانگی ساڵی 2020 تێپه‌ڕیوە و‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ یه‌ك موچه‌ به‌ مامۆستایان بدات و لە هەمان کاتیشدا حكومه‌ت ناتوانێت جوڵانه‌وه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی مامۆستایانیش قەبوڵ بكات.

هه‌ر له‌درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا ئاماده‌یی ئه‌حمه‌د موختار جاف كه‌ گه‌وره‌ترین ئاماده‌یی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مامۆستایانی ئەو ئامادەییە دەڵێن‌ ئاماده‌نین پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان بدەنە به‌ڕێوبه‌ره‌كانیان، كه‌ له‌ ئێستادا دا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی خوێندن ده‌ستی پێكردوه‌. مامۆستایان مه‌رجی سه‌ره‌كییان بۆ ڕاده‌ستكردنی پرسیاره‌كانیان و بایكۆت نه‌كردنی هوڵه‌كانی خوێندن پێدانه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو.

زانیاری زیاتر له‌ دەقی ڕاپۆرته‌كه‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی