کاریگەری پەتای کۆرۆنا بەسەر گەشتە ئاسمانیـیەکان
ژمارەیەکی کەمی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی شارل دیگولی پاریس، هەریەکەیان پابەندن بە ڕێنمایـیەکان، ئەویش بەستنی دەمامک و دورکەوتنەوە لە یەکتر. 6 ی پـێنجی 2020
تەواوی سەرنشینانی ناو فڕۆکەکان دەمامک دەبەستن. ناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی چین. 19 ی مانگی پـێنجی 2020
پلەی گەرمای فڕۆکەوانێک دەپـێون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئاپـۆداکای مەکسکیک، 18 ی مانگی پـێنجی 2020
بەهۆی کەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانیـیەکان، هێڵی ئاسمانی ئەثیوپـیا کورسیـیەکانی ناو ژمارەیەک فڕۆکەی گەشتیاری دەرهێناوە تاوەکو فڕۆکەکان وەک فڕۆکەی بارهەڵگر بەکاربهێنرێن. کۆکای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەدیس ئەبابا، 15 ی پـێنجی 2020
کارمەندێکی فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی ئیتالیا کڵاوێکی ئەلیکترۆنی لەسەرە کە دەتوانێت بە ڕێگەیەوە لە دورەوە پلەی گەرمای خەڵکی بپـێوێت. 6 ی مانگی پـێنجی 2020
کارمەندێکی هێڵی ئاسمانی فەڕەنسا لە فڕۆکەخانەی شارل دیگولی پاریس دەمامک بە سەرنشینەکان دەدات. 6 ی مانگی پـێنجی 2020
تاکە کەسێک دەبینرێت لە ناو فڕۆکەخانەی تیگلی بەرلین، 20 پـێنجی 2020
شوێنێکی ڕێزگرتن لە فڕۆکەخانەی گوارولوسی نزیک شاری ساوپاولۆی بەڕازیل، 19 ی پـێنجی 2020
ژمارەیەکی کەمی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی گوارولوسی نزیک شاری ساوپاولۆی بەڕازیل. 19 ی مانگی پـێنجی 2020
شوێنێکی وەرگرتنەوەی جانتاکان لە فڕۆکەخانەی شارل دیگولی پاریس. 19 ی مانگی پـێنجی 2020