هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق نیگه‌رانن له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ڕای جیاوازیشیان له‌سه‌ر كرۆكی ئه‌و كێشانه هه‌یه كه ساڵانه و له كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێم و نێوەنددا هه‌ردوولا به ئامانجی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان دانوستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام ناگه‌نه چاره‌سه‌ر كردن.
ئه‌ركان محمد چاودێری سیاسییه و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێی وایه هه‌رێمی كوردستان له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، داتای هەڵە ده‌داته ناوه‌ند، بەڵام حكومه‌تی ناوه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كی ئیداری له‌گه‌ڵ هه‌رێم دا نه‌كردووه.
هێزه سیاسیه‌كانی عێراق به كوردیشه‌وه پشتیوانی گه‌وره‌یان له موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری وڵاتەکە وكابینه‌كه‌یشی كرد، به‌ڵام شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی هه‌ڵبسه‌نگێنن.
به‌شێكی دیكه له هاوڵاتیان پێیان وایه حكومه‌تی عێراقی ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كارتی ناڕه‌وا له‌دژی هه‌رێم به‌كاربهێنێت و وه‌ك پێویستیش گوێی بۆ خواسته‌كانی كورد نه‌گرتووه.
عوسمان محمد، ده‌ڵێت حكومه‌تی عێراق وه‌ك تاكی عێراقی سه‌یری ئێمه ناكات.
له دوای ساڵی 2003وە كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی دیار و كارا له به غدا ڕۆڵی گه‌وره‌ی له بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا بینووه و به‌شداریش بووه له به‌ڕێوبردنی عێراقدا به‌ڵام ساڵانێكی زۆره هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم چه‌ندین كێشه‌ی كه‌ڵەكه بوو له نێوانیاندا دروست بووه‌تا ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراون كه سه‌ره‌كیترینیان خۆی له كێشه‌كانی نه‌وت و بودجه‌دا ده‌بینێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ڕاپۆرته‌كه‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5