کێشەی کۆڤد 19 لە عێراق وهەرێمی کوردستانی عێراق خەریکە پەردەسەنێت وجارێکی دیکە نیگەرانی هێناوەتە گۆڕێ و بەتایبەتیش حکومەتی هەرێم خەریکی توندکردنی ڕێ وشوێنەکانی خۆپاراستنە بۆ ڕێگاگرتن لە زیاتر تەشەنەکردنی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمەکەدا. یەک لەو ڕێگایانەی گرتوونیەتەبەر قەدەغەکردنی هاتووچۆی نێوان شارەکانە، ئەمەش تووڕەیی خەڵکی ووروژاندووە و دەڵێن حکومەتی هەرێم بە مەبەست ئەم کارەی کردووە بۆ رێگاگرتن لە تووڕەیی ونارەزایەتی خەڵک سەبارەت بە خراپی ڕەوشی ئابووری خەڵک.
ئایا بۆچی هەندێک کەس گومانیان لە هەبوونی ڤایرۆسی کورۆنا لە هەرێمەکەدا یەیە؟ ئایا کەم وکورییە کە حکومەتی هەرێمە کە نەیتوانیوە مەترسی ئەم پەتایە بەباشی بۆ خەڵکەکەی شیبکاتەوە؟ نەبوونی کەسانی شارەزایە لەو بوارەدا؟ ئایا سەرچاوەی پەرەسەندنەوەی ڤایرۆسی کورۆنا لە هەرێمەکەدا، وڵاتانی دراوسێیە؟ یان ئایا دەستی کەسان یا لایەنێکی تێدایە کە گوایا خەڵکییان بەمەبەست وبەنهێنی هێنابێتە ناو چەند شارێکی هەرێمەکەوە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشەکە. ئەم پرسیارانەو گەلێک پرسیاری تر حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ دکتۆر بورهان عومەرشارەزا لە بواری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا تاوتوێی دەکات.
Your browser doesn’t support HTML5