هاتنی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەکرێت بێ ئاگاداری حکومەتی عێراق یان حکومەتی هەرێم بێت؟، یان بەئاگاداری و هەمئاهەنگی و گلۆپی سەوزی ئەوانە؟
لەسەر کوژرانی کەسانی مەدەنی لە بۆردومانکاندا، بۆ ئەم هەنگاوی تورکیا هیچ ناڕەزایەتیەکی نێودەوڵەتی لێنەکەوتەوە؟.
ئایا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەم هەنگاوە هیچ مەبستێکی کەی هەیە بۆ ناوخۆی تورکیا لەکاتێکدا نارەزایەتیەکان دژە بەسیاسەتەکانی لەهەڵکشاندایە؟
لەکاتێکدا پەتای کۆرۆنا لەئارادیە، بەهای لیرە دابەزیوە، تورکیا دۆخی نالەباری ئابوری، سیاسی و سەربازیشی هەیە، ئایا تورکیا ئەتوانێت لە سوریا، لە لیبیا و باشوری کوردستانیش ئەم جەنگانە بەڕێوەبەرێت؟.
لەم بارەیەوە دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت "لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا تورکیا چەندین جار هێرش و پەلاماری داوە ڕەنگە چیتر پێویستی بەوەنەبێت لەگەڵ عێراق هەمئاهەنگی بکات، پێدەچیت ئەمجارە تەنها حکومەتی عێراقی ئاگەدارکردبێت کە بەتامای هێرش و پەلاماردانە و دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستانە".
هەروەها دکتۆر جەبار دەڵێت " ئەم دۆخەی ئێستای جیهان و سەقاڵبوونیان بەپەتای کۆرۆناوە، زۆر کەس ئاگادای ئەم هێرشانەی تورکیا نیە، هەروەها پاساوی تورکیا کە هێرشەکەی دژ بە پارتی کرێکارانە و ئەویش لای ئەو وڵاتانە خراوتە لیستی تیرۆرەوە".
دکتۆر جەبار دەشڵێت "بەلێکدانەوەی سەرۆکی تورکیا و زۆر لەچاودێرە سیاسیەکانیش ڕەنگە دوای پەتای کۆرۆنا بارودۆخ و سیستەمێکی نوێ لەدنیادا بێتە کایەوە، دەبێت تورکیا جێگای خۆی لەو سیستەمە نێودەوڵەتیە نوێیەدا بکاتەوە، تورکیاش پێی وایە تەنها بەهێز دەتوانێت لای ئەوان پەسەند بکرێت و بێ تورکیا هیچ پرسێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چارەسەر ناکرێت."
Your browser doesn’t support HTML5