حەسەن مەجیدی: بۆمان روون و ئاشکرایە کە هەوڵی تیرۆرکردنی کاک سادق زەرزا لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئەنجام دراوە

سادق زه‌رزا ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و کەسایەتی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵانێکە لە رێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا تێدەکۆشیت، لە رۆژی هەینی ١٩/٦ لە لایەن کەسێکەو بە چاقۆ هێڕشی دەکرێتە سەر و بە سەختی بریندار دەکرێت.هەرچەند لەگەڵ کاک سالح برای کاک سادق قسەمان کرد بەڵام بەداخەوە بە هۆێ کەمێک نەساغیەوە نەیتوانی وتو وێژمان لەگەڵ بکات، بەڵام کاک حەسەن مەجیدی کە لە هەمان بنەماڵیە و لە ماڵی کاک سالح بوو بە سوپاسەوە قسەی لەگەڵ کردین

کاک حەسەن مەجیدی کە بەپرسی کۆمیتەی هۆلەندای حزبی دیموکراتی کوردستانە بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ووت بەداخەوە کەسێکی تیرۆریست کە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە نێردرابوو بۆ هۆلەند کە ئەرکەکەشی تەنیا ئەوە بوو کە لە پێشدا بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو توانی خۆێ بگەینێتە کاک سادق و لە ناو ماشینەکەیدا کە بۆ پێشوازی چوبوو بە چاقو برینداری بکات”

کاک حەسەن هەر وەها دەڵێت دیارە بۆ کۆماری ئیسلامی ئەوەی کۆن ونویە گرنگ نییە، کاک سادق گەرچە لە رێبەرانی پێشوویە بەڵام کەسایەتیەکی ناسراوە و کەسایەتیەکی کە جێگا و پێگەی خۆێ لە سیاسەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان وە تاێبەت لە ناو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا هەبوە وە کۆماری ئیسلامی چەندین جار هەوڵی تیرۆر کردنی کاک سادقی داوە کە سەرکەوتوو نەبوونە و ئەم جارەش کە دەستی رەشیان پێی گەیشت بەڵام دیسان سەرکەوتوو نەبوون

کاک حەسەن دەشڵێت چەندین ئیحتمال هەنە کە لەێرەدا رەنگ بێت پێویست نەبێت ئێمە ئاماژەیان پێی بکەین کە بۆچی ئەو کەسە کە بۆ خوێندنی تخصصێک هاتوەتە ئەم وڵاتە ئەو کارەی کردووە، بەڵام ئێمە بۆمان روونە و مەعلومە کە تەنها لە رێگای کۆماری ئیسلامیەوە ئەو کارە ئەنجام دراوە وە ئێمەش لەگەڵ پۆلیسدا لە پەیوەندی بەردەوامداین وە بۆ ئەو کەیسەش رێگای یاسایی دەگرینە بەر".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hassan Majeedi