کێشەی ئاسایشی لە دەوروبەری خانەقین وناوچە کێشەلەسەرەکان ڕۆژ بەڕۆژ پەردەسێنن. تا ئێستاش هەنگاوێکی جدی نەنراوە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کە کۆنترۆڵی ئەو ناچانەیان لە دەستدایە بۆ پاراستنی خەڵکانی ئەو ناوچانە بەتایبەتی کاکەییەکان لە هێرش وپەلامارەکانی گوایا چەکدارانی نەناسراو کە مەترسی ونیگەرانییەکی زۆری لە ئەو ناوچانە سازکردووە. ئایا لە ڕاستیدا ئەو چەکدارانە نەناسراون؟ ئایا ئامانج لەو پەلامارانە چۆڵکردنی ئەو ناوچانە نین لە خەڵکە ڕەسەنەکەنیان؟ ئایا دەستێکی ناوەخۆ ودەرەکی لە پشتەوەنییە؟ ئەم پرسیاران وزۆریتریش حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ ڕەجەب عاسی کاکەیی چالاکوانی کاکەیی تاوتوی دەکەن.
Your browser doesn’t support HTML5