لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ڕەهەندی یاسایی لە لەشکرکێشییەکانی تورکیادا

تورکیا بەردەوام نیگەرانییە ئاسایشی و سیاسی و ئابوریەکانی خۆی وەبیر کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەهێنێتەوە، لە هەر کاتێکدا دەستی کردبێت بە لەشکرکێشی بۆسەر وڵاتانی تر لە ناوچەکەدا.

لە ئێستادا تورکیا لەشکری خۆی بردۆتە عێراق و سوریا و هەروەها لیبیاشەوە و نیگەرانییەکانی خۆی کردۆتە بیانوو بۆ ئەو هێرشانە کە زۆرێک لە چاودێران بە لەشکرکێشی و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتان ناودێری دەکەن.

پێشتریش بەشێکی بەرچاوی ئەو ڕێکخراوانەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و ئازادییەکان دەکەن، جەختیان کردۆتەوە لەوەی کردە لەشکرییەکانی تورکیا لە عێراقدا یان لە باکوری سوریادا و بەمانەی ئێستاشیەوە لە لیبیادا، پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، بەڵام بە دیاریکراوی ناڵێن ئەو لێکۆڵینەوانە فرە ڕەهەندی بن یان نا.


میوانی بەرنامە:

ئازاد دۆسکی، پارێزەر و پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی

بەشێکی ئەو ڕێکخراوانە داوادەکەن لێکۆڵینەوەکان لەسەر بنچینەی پێشێلکردنی یاساکانی شەڕ بن، لەو ڕوانگەیەوەی لە تەواوی کردە لەشکرییەکانی تورکیادا، جا لەسەر بنەمای هەر جۆرە نیگەرانییەک بووبێت، خەڵکی سیڤیلی تیادا کوژراون و ئاوارەش بوون. ئەمە وەهای کردووە بەردەوام گومان لەسەر ئەو ئامانجانە هەبن کە تورکیا ڕایدەگەیەنێت.

ئەگەر عەفرین، شارە کورد نشینەکەی سوریا بە نمونە وەربگرین، لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ئەو شارە وەک دانیشتوانی شارەکە دەڵێن، نەخشەی دیمۆگرافیای ئەو ناوچەیەی گۆڕیوە.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری هەرێمی کوردستانی عێراق، بێ لە گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەسی سیڤیل، بوونەتە هۆکاری ئاوارەبوونی سەدان خێزانیش.

ئایا لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئەو کردە لەشکریانەی تورکیا ڕەوایی یاساییان هەیە؟

ئایا تورکیا پشت بە چ پەیماننامە و ڕێککەوتنێک، ئەم جۆرە سیاسەتانەی خۆی پەیڕەو دەکات؟

ئایا نیگەرانییەکانی تورکیا، ڕەهەندی یاسایی لە بڕیارە لەشکرییەکانیدا فەرامۆش دەکات؟

ئازاد دۆسکی، پارێزەر و پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ڕەهەندی یاسایی لە لەشکرکێشییەکانی تورکیادا