لە مانگی ڕابردوودا، وەزارەتی بەرگری تورکیا دوو ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستاندا دەستپێکرد لەژێر ناوەکانی چنگی هەڵۆ و چنگی پڵنگ. ئۆپراسیۆنەکانی چنگ نوێ نین و، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ەوە سوپای تورکیا چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازی بۆ ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد لەژێر ناوی چنگ. ئەمجارەیان، بە وتەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆ نزیکەی ٥٠٠ شوێنی جیاوازی لە هەرێمی کوردستاندا بۆمبارانکردووە و لە ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگدا هێزی تایبەتی کۆماندۆی تورکیا بە ناوچەی هەفتانیندا بڵاوکرانەوە و هەتاکو ئێستاش پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە. لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.
بۆ تێگەشتنێکی قووڵتر لەم لەشکرکێشی و ئۆپراسیۆن و هێرشە سەربازیانەی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا، دەنگی ئەمەریکا وتووێژێکی لەگەڵ ئارام حاجی، مافناس و توێژەر، ئەنجامدا و تێیدا باس لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە کرا لە ڕوانگەی هاوکێشە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
Your browser doesn’t support HTML5