هەڵمەتی دادپەروەری 34 گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان کردووە وەک خۆیان دەڵێن بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی وەکو هەڵوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی نایاسایی و کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان و نەهێشتنی جیاوازی نێوان منداڵانی بەرپرسان و هەژار و کەمدەرامەتەکان و شەفافی لە هەڵبژاردنەکان و دەیان بواری جیاجیای تر کە بەهۆیەوە گەندەڵی کەمبکرێتەوە و دادپەروەری بگەرێتەوە بۆ نێو کۆمەڵگە.
عەلی مەحمود ڕێکخەری هەڵمەتی دادپەروەری لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گووتی " ژمارەی ملیاردێرەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 30 ملیاردێر لە هەموو وڵاتانی ئەسکەندەنافیا زیاترە، لە هەر ملیۆنێک شەش ملیاردێرمان بەردەکەوێت، هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران خواستی هەموو شەقام و خەڵکە هەمووان ئەو وێنەیان لەسوشیاڵ میدیا بەرزکردوەتەوە کە خانەنشینی پەرلەمانتاران هەڵبوەشێتەوە واتا ئیشەکەی ئێمە بوەتە ئیشی هەموو خەڵک ئێمە بۆچوونەکەمان هێنایە کوردستان و پشو درێژ بووین و بەردەوام بووین و دەیان بەیاننامەمان دەرکرد و دەیان لێدوانمان دا و سەدان چاوپێکەوتنمان کرد لەو ماوەیە و 34 خوپێشاندانیشمان ئەنجامدا، ئەنجامەکە بەوە گەیشت کە ببێتە داخوازی خەڵک."
ناوبراو دەشڵێت" ئەگەر ئیرادەیەک هەبێت بۆ چاکسازی هیچ بەرپرسێک نابێتە ڕێگر، ڕاستە ئەم چاکسازییە کەموکورتی هەیە و لەسەرەوە نەهاتووەتە خوارەوە و لە نەوت و داهاتی وڵات و خاڵە سنوریەکان و سەدان هەزار مەتری زەوی هەندێک لە بەرپرسان کە داگیریان کردووە دەستیپێنەکردووە هەروەها لە خەرجی زۆری سەتەلایتەکان و بودجەی زەبەلاحی حزبەکان و هەڵبژاردنەکان دەستی پێنەکردووە بەڵام ئەمەش دیسان گرنگە لەبەر ئەوەی لە کەرت و بودجەی گشتیدا بوونی ئەو موچە و جیاوازیە زۆرە لە کوردستان کە کەمترین موچە 140 هەزارە یان چاودێری دارایی 75 هەزارە لەگەڵ 20 و 30 ملیۆن سەدان جار جیاوازی هەیە لەهیچ شوێنێکی جیهان ئەم جیاوازیە نەبووە ئەمەش گرنگە، ئەگەر بێتە سەر سلکی پێشمەرگە پیاوی وا هەیە 10 کوڕی هەیە هەمووی پێشمەرگەیە و دەوام ناکەن و لەماڵەوە دانیشتوون و خەڵکی واش هەیە لە بودجەی گشتیدا هیچ موچەیەکی نیە ئەمانە ناعەدالەتیەکی زۆریان لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا دروستکردووە، 130 هەزار پێشمەرگەمان هەیە، 35 هەزار پاسەوانمان هەیە جاری وا هەیە ئیشی تایبەت بەو پاسەوانانە دەکرێت وەکو باخەوانی و کرێکاری."
لە میانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا عەلی مەحمود ڕێکخەری هەڵمەتی دادپەروەری گوتیشی" پەرلەمان یاسا بۆ خۆی دەردەکات و بەرژەوەندی خۆی دەپارێزێت ئەمانە بڕیاریاندا موچەی خانەنشینیەکەیان زیاتر بێت لەبەردەم پەرلەمان کۆبووینەوە و چەند جار پێمان رەتکردنەوە و ئێستاش کە ئەو فۆرمە پەیدابووە (فۆرمی خانەنشینی پەرلەمانتاران) ئەمە شتێکی خراپە دەبێت بە یاسا رێکبخرێت هەر کەسێک کە پازدە ساڵ کەمتر خزمەتی گشتی هەبوو و تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتربوو خانەنشین نەبێت بگەڕێتەوە سەر ئیشی تایبەتیەکەی خۆی لە خولەکانی پێشوو خەڵکانێک هەبوو 30 ساڵ کەمتربوو خانەنشینی دەکات و ئێستاش مانگانە 6 ملیۆن وەردەگرێت بە ئارەزوی خۆی سیاسەت دەکات و پارەکە ناگەرێتەوە بۆ کەرتی گشتی بۆیە دەبێت ئەمە بە یاسا لە پەرلەمانەوە ڕێکبخرێت."
دەقی وتووێژەکەی ئەحمەد زێباری لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا
Your browser doesn’t support HTML5