جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه و 16 کارمه‌ندی ته‌ندروستی و دوو پزیشک له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای تایبه‌ت به ڤایرۆسی کۆرۆنا و نه‌خۆشخانه‌کانی دیکه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و له ئێستادا له ژێر چاودێری تیمه پزیشکیهکاندان.
سنور حامید جێگری بەڕێوەبەری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند له ئێستادا یه‌کێکه له هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌که و چه‌ندین کارمه‌ندی دیکه‌ش به‌هۆی به‌رکه‌وتن و بینینی نه‌خۆشه‌کانه‌وه ڕۆژانه، توشی ڤایرۆسه‌که بوون.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه داواشیله هاوڵاتیان کرد پابه‌ندبن به ڕێنمایی و ڕێکاره ته‌ندروستیه‌کانه‌وه و گوتیشی دۆخی به‌شێک له نه‌خۆشه‌کانی نه‌خوشخانه‌ی کۆرۆناش جێگیر نیه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه نێچیروان ئه‌مین یه‌کێکی دیکه له کارمه‌ندانی وه‌رگرتنی تیمی سامپڵ که هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که بووه و ڤایرۆسه‌که‌ی تێپه‌ڕاندووه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند به‌هۆی زۆری مانه‌وه و بینینی نه‌خۆشه‌کانه‌وه به‌شێک له کارمه‌ندان و پزیشکان بوونه‌ته هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که.
توشبوانی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له چوار چێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دایه که نه‌خۆشه‌کان ته‌نها له یه‌ک نه‌خۆشخانه چاودێری ناکرێن به‌ڵکو ڕۆژانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خوشخانه‌کانی دیکه بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینی به‌رده‌وام و له نه‌خۆشخانه‌کانی دیکه‌ش کارمه‌ندان و پزیشکان هاوشان له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی نه‌خوشخانه‌ی وه‌فا نه‌خۆشه‌کان ده‌بینن.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان فەرحان هەورامانی
Your browser doesn’t support HTML5