ئەکرەم ساڵح: پێم وا نییە کازمی بتوانێت بەسەر کۆسپەکانیدا زاڵ بێت بەهۆی نەبوونی پشتیوانی لە پەرلەمان

سەرۆک وەزیری نوێی عێراق مستەفا کازمی

پاش چەندین مانگی قەیرانی سیاسی و بەرپابوونی خۆپیشاندانی فراوانی خەڵکی عێراق بە تایبەتی لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی وڵاتەکە کە فشاریان خستەسەر سەرۆک وەزیری پێشوی وڵاتەکە عادل عەبدول مەهدی تا دەستلەکارەکەی بکێشێتەوە.

پاشان مستەفا کازمی کە بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری و ئاگاهی بوو ڕاپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ. پەرلەمانی عێراقیش لە 7 ی مانگی پێنجەوە دەنگی متمانەی پێدا بۆ سازکردنی حکومەتێک بە نیازی چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی.

یەکێک لە ئامانجەکانی کازمی گەڕانەوەی خاڵە سنورییەکانە بۆ ژێر دەسەڵاتی نێوەندی بەغدا و هەروەها باس لەوەش دەکرێت هەوڵ دەدات دەسەڵاتی گروپە شیعییەکان لە عێراقدا کەمبکاتەوە.

ئایا کازمی دەتوانێت بەسەر ئەم کۆسپانەدا سەربکەوێت کە هەندێ کەس بە مەحاڵی دەزانن؟
ئایا دەتوانێت هەژمونی ئێران لە عێراقدا کەمبکاتەوە ؟

ئایا دەتوانێت عێراق لە ململانێکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دوور بخاتەوە؟

ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر لە بەرانەمی هەلەو واشنتندا حەیدەر کەریم ئاراستەی ئەکرەم ساڵح ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەکات.

دەقی بەرنامەکە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی هەلەو واشنتن