حکومەتی عێراق بە هەنگاوی لەسەرخۆ هەوڵ دەدات بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە و مەرجی خۆی هەیە، لەلایەکی دیکەوە تورکیا هێزەکانی تادێت و زیاتر دێنە ناو خاکی هەرێمەوە، ئایا مەترسی هەیە لەسەر هەرێم وەک قەوارەی سیاسی و ئیداری نەمێنێت؟
بەختیار شارەزووری نووسەرو چاودێری سیاسی لەگفتووگۆیەکدا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێستا ئێران لەگەڵ ئەمەریکا بەتایبەتی لەسەر دۆسێی عێراق ڕێککەوتووە و ئێران وەکو دیلێکی شەڕ هەموو مەرجەکانی قبووڵ کردووە".
هەروەها دەڵێت "ناردنی مستەفا کازمی بۆ ئێران ناردنی پەیامی ئەمەریکا بوو، ئێستایش کە سەردانی واشنتن دەکات (واتە کازمی)، وەڵامی ئەو پەیامە دەگەێنێتەوە بۆ ئەمەریکا".
شارەزووری پێیوایە دوای کووشتنی قاسم سولەیمانی ئێران وەک دۆڕاوێک ئەم ململانێیەی قبوڵکردوە و دوای دۆڕان ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکات، ئەمریکاش زۆر مەبەستیەتی عێراق ناوەندێکی بەهێزبێت و ڕووبکاتە وڵاتانی عەرەبی، زیاتر بەلای سعودیەدا.
بەڕێز شارەزووری لەو تووێژەدا کە وریا کاڵی لەگەڵیدا سازیداوە دەشڵێت "کازمی بەنیازە بەسینارێۆیەک بێتەوە هەرێمی کوردستان و لیستێکی کوردی دروست دەکات و خۆی لەپشتیەوە دەبێت، ئەمەش وەک 31ی ئابە بەڵام لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە و هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی دەبێتە قەوارەیەکی کارتۆنی، یاخود بەواتایەکیکە دەگەڕێتەوە بۆ بەیانی 11 ی ئازر و حوکمی تەنفیزی و تەشریعی".
Your browser doesn’t support HTML5