تلسکۆپی ئەوروپا یەکەم وێنەی کۆمەڵەیەکی خۆری جیاواز دەگرێت

چاودێریی واڵایی باشوری ئەوروپا یەکەم وێنەی بڵاوکردەوە بۆچەند هەسارەیەک گیراوە بەدەوری ئەستێرەیەکدا دەسوڕێنەوە لەخۆر دەچێت هاوشێوەی کۆمەڵەی خۆری زەوی بەڵام لەخۆری زەوی بچووکترە.

ئاژانسی واڵایی ئەوروپا ڕۆژی 4 شەممەی ڕابردوو ووتی تلسکۆپەکە زۆر گەورەیە لەبیابانی (ئاتاکاما) لەچیلی وێنەکەی گرتووە.

توێژەرەوان ووتیان سیستەمی ئەو کۆمەڵەی خۆرە نوێیە، 300 ساڵی تیشک دوورە، تاڕادەیەک بەپێوانەی گەلەکسیەکان نزیکە. ووتیشیان ئەو ئەستێرەیەی بەفەرمی ناسراوە بە TYC 8998-760-1 و بەراورد بە خۆری زەوی کە بڕوایەکی زۆر هەیە 4.5 ملیار ساڵ تەمەنیەتی بچووکترە و نزیکەی 17ملێۆن ساڵە درووست بوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Astrophysical Journal Letters بڵاوکراوەتەوە. توێژەری سەرەکی ئەلکسەندەر بۆن لە زانکۆی لیدن ووتی "ئەوەی لەدۆزینەوەکەدا سەرنج ڕادەکێشێت، ئەو ئەستێرەیە کۆپیەکی بچووکی خۆری زەویە، دیمەنی ژینگەیەک نیشان دەدات تاڕادەیەک هاوشێوەی سیستەمی خۆرەی زەویە بەڵام لەقۆناغی سەرتای پەرەسەندندایە.

بۆن ووتیشی سەرنجەکانی دەراوە لەوانەیە یارمەتی زاناکان بدات لە سەر تێگەیشتنی باشتری پەرەسەندنی کۆمەڵەی خۆری زەوی.

هەروەها ووتی گرتنی وینەی ڕاستەوخۆ دەرفەتی باشتر دەرەخسێنێت بۆ زانینی زیاتر لە سەر ژیان لەدەرەوەی سیستەمی کۆمەڵەی خۆر، ئەگەر هەبێت.

ووتیشی "بەچاودێری تیشکی هەسارەکانی ئەو کۆمەڵەیە دەتوانین شیکاریی بۆ کەش و هەوایان بکەین بە گەڕان بەدوای وردیلە و پێکهاتەی ئەگەری بوونی ژیان لەوێ بسەلمێنێت".

بنکەی چاودێریی واڵایی باشوری ئەوروپا گەورەترین بنکەیە لەبەدەستهێنانی زانیاری واڵایی، یەکێتی ئەوروپاو وڵاتی چیلی پشتیوانی دەکەن.

زاناکانی ڕوسیا ئێسکی ماموسی مووداری پارێزراو لەقووڕو لیتەدا دەردێنن

دوای ئەوەی شوانەکانی ئەژەڵداری (ڕەننە) دەسەڵاتی خۆچەیی‌یان ئاگەدارکردوە، زاناکانی ڕوسیا ئێسکی ماموسی موداری گەورەیان دۆزیوەتەوە بە پارێزراوی ماوەتەوە لەدەریاچەیەکدا لە باکووری سیبیریا.

شوانەکان لەسەرەتادا ئێسکی سەر و کاکیلەی خوارەوە وچەند پەراسویەک و پارچەی ئیسقانی قاچیان لەکەناری دەریاچەی (پێچێ ڤلاڤاتۆ) دۆزیوەتەوە.

زاناکان لەئێستادا بەدوای بەشەکانی‌دیکەی ئێسەکەکاندا دەگەرێن بۆ ئەوگیاندارەی بەر لەمێژوو ژیاوە و لەقووڕ ولیتەی کەنار دەریاچەکەدا ماوتەوە، ئەگەری هەیە کاتی زۆرتر و بۆ دەرهێنانی بەبێ زیان ئامێری تایبەتی بوێت.

لەڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەی سیبرییا تایمز بڵاویکردەوە، دیمیتری ڤرۆلۆڤ بەرێوەبەری ناوەندی جەمسەری باکوور لەناوچەی (یامال تێنیس)ی ئۆتۆنۆمی دەڵیت "بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان هەموو ئێسکەکان لەوپێگەیەدا هەیە".

هەوروەها ووتی "بەوێنەکاندا دەرەکەوێت ئەم گیاندارە بچووکە، بەڵام دەبێت تاقیکردنەوەی زیاتر بکەین بۆ دەستنیشانکردنی تەمەنی".

یەڤجیتا خۆزیانۆڤا لەپەیمانگای شیماتۆفسکی لە سالیخارد لەڕاپۆرتێکدا لەتەلەفزێۆنەوە ووتی "دۆزینەوەی ئێسکی ماموس بەتەواوەتی تاڕادەیەک دەگمەنە".

بڕوایەک هەیە ئەو گیانداری سەردەمی بەستەڵەک بەر لە 10 هەزار ساڵ نەماون، تارادەیەک لە فیلی ئەفریکی ئەمسەردەمە دەچن، بەڵام چینێکی ئەستوور مووی قاوەیی دایپۆشیون.

داوی توانەوەی بەستەڵەکی ناوچەی سیبریا کە بەدڕێژایی ساڵ بەبەستویی دەمێنێتەوە بڕێکی زۆر لە ئیسک و بۆماوەی زیندەورە دەرکەوتوە، لەوانە ڕوەک و مایکرۆب و گیانداران.

بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەواوە سیبیریا لەبەشی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گۆڕاناکاری پلەی گەرمای بێوێنەی بەخۆوە دیوە.

زاناکان دەڵین شەپۆلی گەرمای سیبیریا و توانەوەی بەستەڵەک لەجەمسەری باکوور ئاماژەیە بۆ گۆرانکاری کەش و هەوا

جنێف – زاناکان ئاگاهی دەدەن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای سیبیریا و توانەوەی خێرای بەستەڵەکی دەریای جەمسەری باکوور بەدرێژایی کەناری ڕوسیا کە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری کەش و هەوای زەوی، بەشێوەیەک ناتوانرێت پێچەوانە بکرێتەوە.

سیبیریا بەناوبانگە بە سەختیی سەرماکەی، لەئیستادا شەپۆلێکی گەرما ڕووی تێکردوە و پلەی گەرما گەشتۆتە ئاستی پێوانە و لە20 مانگی7دا لەشاری ڤیرخۆیانسک لەڕوسیا 38 پلەی سەدی تۆمارکراوە.

لەهەفتەی رابردوودا ڕێکخراوی چاودێریی کەش و هەوای جیهانی WMO ڕایگەیاند، هەندێک بەشی سیبیریا لە وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەناوچەی وەک فلۆریدا و کالیفۆرنیا گەرمتر بوە و پلەی گەرما گەشتۆتە 30ی پلەی سەدی. دەشڵێت ئەو گەرمایە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگری ناوچەی جەمسەری باکوورە کە بەکاولکار ناوی دەبەن و بۆتە هۆی کمبوونەوەی خێرای بەستەڵەکی دەریای جەمسەری باکوور.

ووتەبێژی ڕێکخراوە WMO کلاری نۆلیس ووتی "جەمسەری باکوور دووئەوەندە زیاتر لە ڕێژەی گەرمبوونی جیهان گەرم دەبێت، ئەمەش گاریگەری گەورەی لەسەر دانیشتوان و سیستەمی ئیکۆلۆجی ناوچەکە ‌هەیە".

هەروەها نۆلیس ووتی "ئێمە هەمیشە دەڵین ئەوەی لە جەمسەری باکوور ڕوو دەدات لەوێ نامێنێتەوە، کاریگەری لەسەر کەش و هەوای جێگای جیاواز لەجیهاندا هەیە، کە سەدان ملێۆن کەسی تێدا دەژین".

توێژینەوەیەک هەفتەی ڕابردوو دەڵێت ئەو گەرمایەی هاتوە بەبێ بوونی گۆڕاناکری لەکەش و هەوادا ئەستمە، بۆیە ئەمە جێ‌پەنجەیەکی ڕوونە بۆ گۆڕانکاری کەش و هەوا.

لەوەتای مانگی یەکی ڕابردوو، زاناکان دەیخەمڵێنن کۆی پرژبوونەوەی کاربۆنی ئاگرە بەرپابوەکان لەبازنەی جەمسەری باکوور زۆرترین بوە بەراورد بە 18 ساڵی ڕابردوو کە چاودێرییان کردوە، سەرباری ئەمەش ئەوان ئاگاهی دەدەن لەتوانەوەی بەردەوامی بەستەڵەک دەبێتە بڵاوبوونەوەی گازی میسان کە بوونی لە بەرگی هەوادا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی زۆری پلەی گەرما.

نۆلس بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی گازەکانی هۆکاری گەرمین کاریگەری گەورەیان لەسەر ژێرخان و سیستەمی ژینگەی هەموو ناوچەکان هەیە.

نۆلس ووتیشی "بەهۆی یاساکانی فیزیاوە زۆر سەخت دەبێت ئەوە پێچەوانە بکرێتەوە. وەک دەزانن ئاستی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن لەئیستادا لەبەرگی هەوادا دەبێتە بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ نوەکانی داهاتوو، تەمەنی دووهەم ئۆکسیدی کاربون لەبەرگی هەوادا بۆ دەیان ساڵ بەردەوامیی دەبێت".

توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری Nature Climate Change بڵاوکراوەتەوە ئاگاهیی دەدات لەوەی ورچی ناوچەی جەمسەری باکوور، بەهۆی کەمبوونەوەی بەستەڵەکی دەریاکان لەوانیە بەهاتنی کۆتایی ئەم سەدەیە نەمێنن.

ڕاپۆرتی توێژینوەکە دەڵێت پرژبوونەوەی گازی گەرم لەبەرگی هەوای زەوەیدا دەبێتە هۆکاری نزمبوونەوەی گەورەی لەزاوزێکەوتنی گیاندارانی ناوچەی جەمسەرەکان بەهاتنی ساڵی 2100 .

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 27-07-2020