حکومه‌تی هه‌رێم ڕێوشوێنی ته‌ندروستی له‌به‌رامبه‌ر گه‌شتیاران ده‌گرێته‌به‌ر

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوینی ئه‌منی و ته‌ندروستی، هاتووچۆی گه‌شتیاری له‌ مه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتیشه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ هاتنه‌ ناوەوە‌ی بارهه‌ڵگران ده‌دات بۆ ناوخاکی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێکه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ کۆمپانیاکان دابینی بکه‌ن.

موختار عه‌لی بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ لێدوانێکدا به ‌ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕایگه‌یاند سیسته‌می پشکنینی خێرا له‌ مه‌رزی باشماخ جێگیرکراوه‌ و بۆ هه‌ر هاووڵاتییەک بێته‌ خاکی هه‌رێمه‌وه‌ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ده‌کرێت، هیچ بڕه‌پاره‌یه‌کیش له ‌به‌رامبه‌ر پشکنینه‌کاندا وه‌رناگیرێت و گه‌ر توشبوو بوو ئه‌وا که‌ره‌نتین ده‌کرێت.

جیاواز له‌ بڕیاره‌کانی دیکه‌ له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت بێنه‌ خاکی هه‌رێمه‌وه‌ و له‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ بڕۆنه‌ ناوه‌راست و باشوری عێراق به‌ بڕێک پاره‌ پشکنینی ووردیان بۆ ده‌کرێت و ئه‌رکی تێچوونی پشکنینه‌کانیش ده‌خرێته‌ سه‌ر خاوه‌ن کۆمپانیاکان.

بڕیاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌کاتێکدایه‌ به‌پێی دواین ئاماره‌کان له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراق 12 هه‌زار و 937 که‌س توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 8 هه‌زار و 781 نه‌خوشیش چاک بوونه‌ته‌وه‌ 504 که‌سیش به‌ نه‌خۆشیه‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 2 هه‌زار و 652 که‌سیش له‌ ژێر چاره‌سه‌ی پزیشکیدان.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپورته‌که‌دایه‌

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان