لە ئێستادا هەولێر لە لووتکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایەو داوا لە خەڵک دەکرێت پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن تا وردە وردە مەترسیەکان و ژمارەی تووشبوون و مردن بەو ڤایرۆسە کەم دەبێتەوە.
دکتۆر خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی" هەولێر لە لووتکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و ڕۆژانە زیاتر لە 200 حاڵەت تۆماردەکرێن و داوا لە خەڵک دەکەین زۆر ئاگاداری خۆیان بن و پابەندی رێنماییەکان بن بارۆدوخەکەخراپە، و ڤایرۆسەکە لە سلێمانی و گەرمیان ڕوو لە کەمبوونەوەیە و بەداخەوە لەهەولێر خراپە و لە دهۆکیش حاڵەتەکان ڕوو لە زیادبوونە".
ناوبراو دەشڵێت "لە هەولێر سێ نەخۆشخانەیان بۆ توشبووانی ڤایرۆسەکە تەرخانکردبوو ئێستا زیادیانکردووە نەخۆشخانەی فریاکەوتنیش کە زیاتر لە 100 قەرەوێلەی هەیە تەرخانکراوە بۆ ئەو نەخۆشیە و بەشێک لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاریش دووبارەتەرخانکراوه و پلانیان هەیە نەخۆشخانەیەکی تریش لە دەرەوەی هەولێر بۆ قەزا وناحیەکان تەرخان بکەن لەبەر ئەوەی ژمارەکە یەکجار زۆرە و تا دێت زیاتر دەبێت و بارۆدۆخەکە باش نیە و ئەگەرخەڵک پابەند نەبێت توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو نەخۆشەیان نابێت."
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر خالس قادر بەڕیوەبەری گشتیدیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" ئێستا لە نێو نەخۆشخانەکان ئوکسجین هەیە و خۆمان توانایدابینکردنمان هەیە، خەڵک ئوکسجین دەکڕێت و بۆ ماڵەوە دەبات ئەوە شتێکی زۆر نا تەندروستە داوامان لە خەڵک هەیە کە ئەو کارە نەکەن تەنیا لەحاڵەتێکی زۆر پێویست ئەویش کاتێک کە پزیشکەکە خۆی داوایان لێ دەکات".
جێی ئاماژەیە بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتیهەرێمی کوردستان کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە 14 هەزار و 816 کەس و لەو ژمارەیەش 574کەس گیانیان لە دەستداوە.
Your browser doesn’t support HTML5