بەهۆی گەرمیی کەش و هەوا دوا دورگەی بەستەڵەکی کەنەدا دابەش دەبێت

زانایان دەڵێن گەورە بەستەڵەکی لەکەنەدا ماوەتەوە بەهۆی گەرمای هاوین و گەرمبوونی کەش و هەوا دابەش بوە بۆچەند پارچەیەک وەک دورگە.

بەستەڵەکی کەنەدا لەکەناری باکوری ڕۆژئاوا لە دورگەی (ئێلسمێرێ) کە تەمەنی 4 هەزار ساڵە و دوا بەستەڵەکی وڵاتەکەیە تا مانگی 7ی ڕابردوو بە یەکپارچەیی مابوو، لەئێستادا پارچەیەکی بەقەبارەی 43% لێبۆتەوە .

چاودێر و شیکەرەوەی بەستەڵەک ئەدریانی وایت لە خزمەتگوزاریەکانی بەستەڵەکی کەنەدا دەڵێت لەڕۆژانی 30 و 31ی مانگی 7دا ئەم جیابوونەوەیە ڕوویدا.

وایت ووتیشی بەهۆی کەرتبوونەوە 2 شاخی گەورەی بەستەڵەک و چەند پارچەیەک درووستبوون، دواتر لەیەکتر دوورکەوتوونەتەوە. گەورەترینیان بە پانتایی ناوچەی مانهاتن لە شاری نیویۆرک دەبێت (55 کیلۆمەتر چوارگۆشە)، درێژیەکەی 11.5 کیلۆمەترە، ئەستووریەکی (بەرزیەکەی 70 بۆ 80 مەترە).

وایت ووتی ئەمە پارچەیەکی گەورەی بەستەڵەکە، ئەگەر بێت بە ئاراستەی سەکۆیەکی دەرکردنی نەوتی دەریا بڕوات، هیچ ناکرێت و دەبێت سەکۆکە بگوێزرێتەوە".

بەر لەدابەشبوون پارچە بەستەڵەکە گەورە سپیەکە سەرئاو کەوتبوو، پانتایی (187 کیلۆمەتر چوارگۆشە) بوو، بەرزایی و نزمیی تێدابوو، لەسەری لەهەندێک شووێندا ئاوی تواوەی ڕەنگ شینی تێدا وەستابوو، لەناوچەی کۆلۆمبیا گەورەتر بوو، بەڵام پارچە گەورەکە تەنها (106 کیلۆمەتر چوارگۆشـە)ی ماوەتەوە.

لووک کۆپلاند پرۆفیسۆری زانستی بەستەڵەک لەزانکۆی ئۆتاوا ووتی لەساڵانی 1980وە تا 2010 پلەی گەرمای ناوچەکە لە مانگی 5ەوە تا سەرەتای مانگی 8 بەڕێژەی مامناوەند (5 پلەی سەدی) گەرمتربوە. ئەمە لەناوچەی جەمسەری باکوور کە پلەی گەرمای خێراتر لەناوچەکانی‌دیکەی جیهان گەرمتر دەبێت.

کۆپلاند ووتیشی "بێگوومان ئەمە گۆڕانکاری کەش و هەوایە"، ئاماژەی بەوەشدا کە بەهۆی گەرمی هەوا لەسەرەوە و گەرمی ئاو لەژێرە پەستەڵەکەکە دەتوێتەوە.

سەرباری ئەمەش ووتی بەستەڵەکی کەنارەکان تەمەنیان سەدان تا هەزاران ساڵە، ئەستوورترە لە بەستەڵەکەکانی دەریا ، بەڵام لە ڕوباری بەستەڵەک گەورەتر و کۆنترنیە.

ووتیشی "کەنەدا بەستەڵەکی گەورەی بەبەردەوام هەبوە لە دەوروبەری کەناری باکووری دورگەی (ئەلیس میر) لە هەرێمی نۆفاتۆت ، بەڵام بەهۆی چالاکیی مرۆڤ و گەرمبوونی جیهانەوە لەدەیان ساڵی ڕابردوودا تێکدەشکا و پارچەی لێدەبوویەوە. لەساڵی 2005دا ژمارەیان کەمبوویەوە بۆ 6 پارچەی گەورە، بەڵام میلن گەورەترین بوو مابوویەوە".

کۆپلاند دەڵیت "ژمارەیەکی کەمی پانتاییە گەورەکانی بەستەڵەک لەنزیک جەمسەری باکوو ماونەتەوە، پێدەچێت ئەوانەی باکووری گرینلاند و جەمسەری باکوور لەڕوسیا زۆر بچووک بووبنەوە".

توێژینەوە: مرۆڤی ئەم سەردەمە لە4 چۆر مرۆڤی کۆن تێکەڵاو بوە

توێژەرەوان دەڵێن بەر لە سەدان هەزار ساڵ، مرۆڤی نیاندرتاڵ لەگەڵ چەند جۆرێکی جیاوازی مرۆڤی کۆنی ئەو سەردەمە زاوزێیان کردوە و تێکەڵاو بوون، بەڵگەی جین لە ژن وپیاوی ئێستادا ماوەتەوە.

توێژینەوەکە لەهەفتەی ڕابردوودا لە گۆڤاری زانستیی (پۆڵۆ جینستیک)دا بڵاوکراوەتەوە. توێژەرەوانی زانکۆی کۆرنیڵ شیکاریان بۆ جینۆم و نەخشەی تەواوی مرۆڤی نیاندرتاڵ بەر لەمێژوو و مڕۆڤی جۆری دینیسۆڤان و مرۆڤی بەژن ڕێکی سەردەمی نوێ کردوە.

شیکاریی جینۆم بەڵگەی نوێی دەرخستوە جینۆمی تێکەڵاو لەوچۆرانە لەمرۆڤی سەردەمدا هەیە، ئەمە بۆچوونەکانی پێشتری بەهێزکردوە کە ئەوجۆرانە تێکەڵبوون و زاوزێیان کردوە. توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە 3%ی جینۆمی مرۆڤی سەرەتا لە دەرەنجامی زاوزێی لەگەڵ مرۆڤی کۆندا کەلەهەمان کاتدا ژیاون هاتوە.

توێژینەوە نوێکە ئەم تێکەڵاوبوونە بە 200 تا 300 هەزار ساڵ لەمەوبەر مەزەندە دەکەن، کۆنتر لەوی پێشتر مەزەندەیان کردبوو.

هەروەها توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە 1%ی جینۆمی جۆری دینیسۆڤان بۆماوەی تێدایە لە مرۆڤی کۆنەوە هاتوە، نەمرۆڤی کۆن بوە نە نیاندرتاڵ و نە دینیسۆڤان. پێشنیاریان کرد لە مرۆڤی بەژن ڕێکەوە هاتبێت، کە بەپاپیرانی مرۆڤی ئەم سەردەمە دادەنرێن، بڕوایەک هەیە یەکەم جۆربوون لەبڵاوبوونەوەدا لە ئیستای ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و لە ئاسیادا.

باپیرانی مرۆڤی بەژن ڕێک تاڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی مرۆڤی ئێستا بوە، قاچی درێژتر و باڵی کورتتر بوە. بڕوایەک هەیە ئەوان بەر لەمرۆڤی ئەمسەردەمە ژیاون و پێش 117 هەزار ساڵ نەماون.

توێژینەوە نوێکە پێشنیاز دەکات 15%ی بۆماوەی جینی لە مرۆڤی بەژن ڕێکەوە هاتوە بۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە گوازراوەتەوە. پێشنیاز دەکەن کە لەو نەژادە جیابۆتەوە کە دواتر بۆتە مرۆڤی نوێ نزیکەی بەر لە 1 ملێۆن ساڵ.

تائێستا بەوردیی نەزانراوە چۆن ئەو جۆرە مرۆڤانە کۆبوونەتەو، بەڵام توێژەرەوان گریمانە دادەنێن کە کۆچ و کۆچبردن و تێکەڵاوبوونی ئەو جۆرانە بەر لە هەزاران ساڵ ئەگەر هەیە زاوزێیان کردبێت.

مووشەکی سپەیس ئێکس فالکۆن9 لەبنکەی کیپ کانیڤراڵەوە بەرەو ئاسمان نێردرا

لەبنکەی کیپ کاناڤراڵەوە لە ولایەتی فلۆریدا مووشەکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس فالۆکۆن9 زوانێکی ڕۆژی هەیەنی پێشوو هەڵدرا،57 سەتەلایتی بچووکی هەڵگرتبوو لەجۆری ستارلینک بۆ سیستەمی سەتەلایتەکانی خولگە بۆ ئینتەرنێتی کۆمپانیاکە.

هەروەها مووشەکەکە 2 کەپسولی هەرڵگرتبوو بۆ کۆمپانیای بلاک سکای. کاتژمێرو نیوێک دوای هەڵدانی مووشکەکە ستەلایتەکانی لەئاسمان بڵاوکردەوە. ئەمە 10ـەهەم گووژمی گواستنەوەی ئەو سەتەلایتانەیە کۆمپانیاکە لە خولگەدا بڵاویدەکاتەوە.

لەگەڵ هەڵدانی مووشەکی سپەیس ئێکس لەڕۆژی هەینیدا کۆی 600 سەتەلایتی بچووک جۆری ستارلینک لەخولگەدا بڵاوبۆتەوە بۆ بەکارهێانانی ئینتەرنێتی خێرا لەجیهاندا. پێشبینی دەکرێت ئەو خزمەتگوزاریە لە باکوری وڵاتەیەکگرتوەکان و کەنەدا کۆتای ئەمساڵ دەستپێبکات.

وەک پلانی بۆ دانرابوو دوای هەڵدانی، یەکەم بەشی هەڵدانی مووشەکەکە بۆ زەوی گەڕایەوە و ئۆتۆماتیکی لەسەر پاپۆڕێک نیشتەوە.

هەڵدانی ڕۆژی هەینی هەفتەیەکی چالاکی کۆمپانیا بازرگانیەکە بوو، ڕۆژی یەکشەممە کەبسولی (کروو دراگن) لە بنکەی ئاسمانیی نێودەوڵەتیەوە بەدوو ئاسمانگەڕی ناساوە بۆ زەوی گەڕانەوە و کەوتە کەنداوی مەکسیکەوە.

دوای دووڕۆژ لە هەڵدانی مووشەکەکە ئاندازیارانی سپەیس ئێکس لە بوکاچیکا لە تیکساس، یەکەم تاقیکردنەوی هەڵدان و نیشتنەوەی مووشەکی سەرەتایی ستارشەیپی جۆری قورس کە کۆمپانیاکە بەنیازە بۆ داهاتوو بەکاریبێنێت بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 20-08-2020