ژنانی ئێرانی هاوشێوەی بزوتنەوەی (Me too ) لە ئەمەریکا، هاتونەتە دەنگ لەسەر هەراسانکردنی جنسی

ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قسەوباس لەلایەن ژنانی ئێرانەوە دەربارەی بێزارکردن و هەراسان کردنی جسنی سەریهەڵداوە.

ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هاوشێوی بزوتنەوەی بەناوی می تو واتا "منیش" لە ئەمەریکا، هاتوونەتە قسە و باس لەو ئازار و دەستدرێژییانە دەکەن کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

بزووتنەوەکە چۆن دەستیپێکرد و چ کاریگەرییەکی دەبێت؟

بزووتنەوەی می تۆ لە ئەمریکا و وڵاتەکانی دیکە زۆر دەنگی دایەوە، ئایا لە ئێرانیش بە هەمان شێوە ئەم بزووتنەوەیە پشتوانی لێکراوە و کاردانەوەکان چۆن بوون؟

ئایا ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی دەبنە هۆی بێزارکردنی جنسی و تەنگپێهەڵچنینی سێکسی دەتوانێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی تاوانەکە؟ یان ئەم بزوتنەوەیە دەتوانێت کارێک بکات کە قوربانیان بتوان بەبێ بەربەست بێدەنگییەکانیان بشکێنن و باسی ئەو ئازار و دەستدرێژیانە بکەن کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە؟

بۆزانیاری لە سەر ئەم بزوتنەوەیە و وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نووری لەگەڵ شادی شەریفی پارێزەر و چالاکی مافی ژنان لە ویلایەتی کاڵیفۆرنیا وتوێژی کردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ/بەفراو نوری