لایەنەکانی هەرێمی کوردستان وەک دەڵێن هەڵبژاردنی پێشوەخت کە موستەفا ئەلکازمی بڕیاریداوە لە مانگی 6ی داهاتوودا بکرێت بۆ کورد ڕوون نیە.
نیگەرانیەکانی کورد لەچیەوە سەری هەڵداوە؟.
بەختیار شارەزوری نووسەرو چاودێری سیاسی لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا دەڵێت" کورد لەگەڵ چۆنێتی وجۆرێتی هەڵبژاردنەکاندا نیە، بەتایبەتی لە فرە بازنەییدا پێیوایە زیانی گەورە دەکات".
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ، بەختیار شارەزوری دەڵێت "هۆکاری بنەڕەتی کە کورد زیان دەکات، ئاشکرایە ماوەیەکی زۆرە باس لە یەکدەنگیی کورد دەکرێت بەرامبەر بە هەر ئەگەرێک، لەئێستادا ئەوە بۆتە دووبەرەکی"
بەڕێز شارەزوری دەشڵێت "ئەگەر کازمی لە کوردستاندا لیستی هەبێت، لەبەر بێباوەڕی و بێمتمانەیی دەسەڵاتی کوردی لەگەڵ خەڵکی خۆی ئەوەی ڕوونەو لەسەر شەقامەکان و سۆشیال میدیادا و دیارە زۆرینەی دەنگ بۆ لیستی کازمی دەچێت".
Your browser doesn’t support HTML5