دكتۆر خاڵس قادر: ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لەوەی دەستنیشان دەکرێت و ڕادەگەیەنرێت

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لەم وتووێژەدا باسمان لە دواترین ڕەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ دەکات، لەوانە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و كاریگەری و مەترسیەكانی کۆڤید 19وە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن و تووشبوون بەم ڤایرۆسە و خزمەتگوزاریەكانی نەخۆشخانە تایبەت و حكومیەكان و هاوكاریە پزیشكیەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراقی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی.

دکتۆر خاڵس دەڵێت پەتاکە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبۆتەوە ، بەڵام لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە و زۆر زیاتریشە لەوەی لە ئامارەکاندا بڵاودەکرێنەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا، لەگەڵ ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادا، دکتۆر خاڵس قادر ئاماژەش بەوە دەکات ئەو یارمەتیانەی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراقیشەوە دەگەنە هەرێم وەک دەڵێت "لە ئاستی پێویست نییە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر خاڵس قادر