بەڵگەی نوێ دەردەخات ئاوی زەوی لەکوێوە هاتوە

توێژینەوەیەکی نوێ بەڵگە دەخاتە بەردەست لەسەر چۆنێتی دەرکەوتنی ئاو لەسەر زەوی، بەڵگەکان لە هەندێک بەردی کۆنی سیستەمی خۆردا بەدی دەکرێت.

بەهۆی بوونی ئاو بەفراوانی، زەوی لەسیستەمی خۆردا بێوێنەیە، بەڵام زاناکان دڵنیانین لە چۆنێتی گەشتنی ئاو بۆ ئێرە. هەندێک لەوباوەڕەدان ئاو یاخود پێکهاتە کیمیاویەکانی‌دیکەی ئاو لەخۆدەگرێت بەردەوام پێشتر هەبوە، لەنێوان بەردەکانی زەوی پێکدێنن لەسەرەتای دروستبوونی زەویەوە بەر لە 4.5 ملیار ساڵ.

بەڵام کۆمەڵێک زانای‌دیکە توێژینەوە لە سەر هەندێک نموونە دەکەن لەبوونی ئاو لە سیستەمی خۆردا، لەوباوەڕەدان زەوی دەبێت پێشتر هەسارەیەکی ووشک بووبێت، واتە دواتر ئاو لەدەرەوەی زەویەوە هاتوە.

توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری زانستدا بڵاوکراوەتەوە شیکاریی بۆپێکهاتەی هەندێک بەرد دەکات بەر زەوی کەوتوون لەجۆری (کۆندرێت ئینستاتیت) کەجۆرێکی بەردی کۆنی واڵایی‌یە، بڕوایەک هەیە لەسەرەتای دروستبوونی سیستمەی خۆردا دروست بوون.

پێشتر زاناکان رەتیاندەکردەوە ئەو بەردانەی واڵایی سەرچاوەی ئاوبووبن، بەوپێیەی لەسەرتای دروستبونیاندا تیشک وگەرمای زۆر بەتین لێی داون، وەک زاناکان دەڵێن بەجۆرێک ووشک بوە هیچ ئاوی تێدا نەبوە.

لەچیاتی ئەوە زاناکانی گەردوون گریمانەیەک دادەنێن و دەڵێن ئاوی زەوی دوای دروستبوونی زەوی هاتوە و کۆبۆتەوە، لەڕێگای بەردی جۆری (کۆندرێت کاربۆن) کە لەدەرەوەی سیستەمی خۆر هاتوە وەک دەڵێن لەوانەدا پێکهاتەی ئاو زۆرە.

لەتوێژینەوە نوێکەدا، زاناکان لە 13 نموونەی بەردی کۆندرێت ئینستاتیتدا پێوانەی ئاستی هایدرۆجینیان کردوە، کە پێکهاتەیەکی سەرەکی ئاوە، شیکاریان دەریخستوە ئەو بەردانە هایدرۆجینی زۆر لەخۆدەگرێت، زیاتر لەوەی پێشتر وێنا دەکرا.

تویژەرەوان دەڵین ئاستی هایدرۆجینەکە بەجۆرێکە ئەو بەردە کۆنانە لەوانەیە بەلانی‌کەمەوە 3 ئەوەندەی ئاوی ئێستای زەوی لەخۆ بگرێت.

هەربۆیە جەختدەکەنەوە کە ئاوی زەوی لەوانەیە لەبەردی ئاسمانەوە هاتبێت ئەوەی هەسارەکەی دروست کردوە.

توێژینەوە پشتیوانی ئەو بۆچوونە دەکات کە ژیان لەدەرەوە گەشتۆتە سەر زەوی

توێژەرەوان لە ژاپۆن بەڵگەی زیاتریان خستە بەردەست پشتیوانیی ئەو بۆچوونە دەکات دەڵێت شێوەکانی ژیان لە سەر زەوی لەوانەیە لەو بەکتریایەوە دروست بووبێت لەواڵایی‌یەوە لەدەرەوەی زەوی هاتبن بۆ هەسارەکە.

بەڵگەکە لە تاقیکردنەوەیەکدایە لە بنکەی ئاسمانی نیودەوڵەتیدا کراوە و لە گۆڤاری Frontiers in Biology فرۆنتێر ئن بایۆلۆجیدا بڵاوکراوەتەوە.

زاناکان نموونەی بەکتریایان لە پلێتدا چاندوە و بۆ ماوی 3 ساڵ لەدەرەوەی بنکەی ئاسمانیی نێودەوڵەتیدا دایاناوە. دەڵێن دوای ئەو ماوەیە پشکنینان بۆ نموونەکان کردوە، دەرکەوتوە توێغی سەرەوەی بەکتریاکە مردوە و قەتماغەیەکی دروستکردوە بۆ بەکتریاکەی ژێرەوە و بەزیندویی ئەوان ماونەتەوە.

توێژەرەوان دەلێن لەسەربنەمای ئەو ئامارانەی کۆیان کردوەتەوە، لەوانەیە پەڵەیەکی بەکتریا بە تیرەی 1 ملیمەتر بۆ ماوەی 8 ساڵ بتوانێت لە ئاسماندا بژی.

ئەگەر بەوشێوەیە بێت، ئەوا وەک بیردۆز کۆلۆنی بەکتریا دەتوانێت لەگەشتێکدا لەزەویەوە بۆ هەسارەی بارام لەواڵایی‌دا بمێنێتەوە ،یاخود بە پێچوانە، لەوانەیە تێپەڕبوونی لەچەند مانگێکە و بۆ چەند ساڵێک بخاێنێت، دەکەوێتە سەر ڕێڕەوی ڕۆشتن و ئاراستەی.

توێژینەوەکە بەڵگەی گرنگ دەدات بە بیردۆزی ناسراو بە Panspermia (پانسپێرمیا)، کە ئاماژەیە بۆ ژیان لەدەرەوەی زەوی و لەجێگایەکی‌دیکە لەواڵایی‌دا دەستیپێکردوە و گوازراوەتەوە بۆ هەسارەکە لەڕێگای تەنەکانی نێوان ئەستێرەکاندا وەک بەردو هەسارۆکەی بەر لە ملیارەها ساڵ بەرزەوی کەوتوون.

توێژەرەوان دەڵین تاقیکردنەوەکەیان بۆ یەکەم کەڕەت خەمڵاندنی ماوەی مانەوەی بەکتریایان داوە لەواڵایی‌دا. توێژینەوەی پێشتر ئەگەری داناوە کە بەکتریا لەوانەیە لەواڵایی‌دا بژی لەکاتێکدا ئەگەر لەژێر ڕووپۆشی بەردێکدا یاخود هەسارۆکەدا پارێزراوبێت. بەڵام زاناکان دەڵین ئەوە یەکەم تاقیکردنەوەیە لەسەر بەکتریا بوە بەشێوەی هێشو یان قەبارە.

ووتیشیان دەرئەنجامەکان دەردەخات ژیان لەگەردووندا زۆر بەربڵاوترە وەک لەوەی پێشتر زانراوە.

توێژەرەوان پەرە بە بەرهەمهێنانی وزە لە دژە سۆلار دەدەن.

توێژینەەیەکی نوێ لە گۆڤاری ئۆپتیک ئیکسپرێسدا Optics Express بڵاوکراوەتەوە ئاماژە دەدات توێژەرەوان بەڕێگایەکی نوێ پەرەیان بەپلێتی "دژە سۆلار" داوە، ڕێگایەکی خاوێنە و بەردەوامیی زۆری هەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە شەودا.

پلێتەکانی "پێچەوانەی وزەی سۆلار" بەوپێیەی پلەی گەرمای نزمتر و ساردترە لەو گەرمایەی خاکی زەوی شەوانە دەیداتەوە، لەڕێگای بەرهەمهێنەری ئیلیکتریکی گەرمیەوە ئەو گەرمایە بۆ ئیلیکتریک دەگۆرێت.

پەرەپێدەرانی ئەو پلێتانەی پێچەوانەی سۆلار کاردەکەن دەڵێن "ئەوان دەتوانن بەلانی‌کەمەوە 4/1ی ئیلیکتریکی پلێتی سۆلار بەرهەم بێنێت. بەڵام زاناکان دەڵێن لەڕێگای کۆمپیوتەرەوە پەرەیان پێداوە و ئەو وزەیەی بەرهەم دێت لەو پلێتانەوە دەگاتە ڕێژەی 120%.

تیمی تویژەرەوان لەزانکۆی ستانفۆرد و پەیمانگای تەکنێۆنی ئیسرائیل دەڵێن دەرئەنجامەکانایان لەڕێگای پەرەپێدانی بەرهەمێنەری گەرماوە بوە، پێکهاتەی بەتواناتریان بەکارهیناوە ڕێگا دەدات بەرهەم هێنەرەکە گەرمیەکە خێراتر و بەتواناتر بۆ ئیلیکتریک بگۆڕێت.

هەروەها دەڵێن دوای شیکاری بۆ پەرەپێدانەکە و دوبارە دارشتنەوەی بەرهەمێنەری دژ بە وزەی خۆر توانیویەتی 2.2 وات بۆ 1 مەتر چوارگۆشە بەرهەم بێنێت ، واتە 120 ئەوەندەی ئامێرەکانی پێشتر دروست کرابوون.

توێژەرەوان دەشڵین جیاوازیی لەنێوان دەرئەنجامی کۆمپیوتەر و ئامێرەکەدا بەسروشتی هەیە. بەڵام دەڵێن ئەو ئامێرە ئەو تەکنەلۆجیا و کەرەستانە بەکاردێنێت لە ئێستدا لەبەردەستدا هەیە و وەک بیردۆز بەباشیی کار دەکات بۆ گۆڕینی وزە بۆ ئیلیکتریک، بۆ بەکارهێنانی وەک نموونە وەگەڕخستنی ئۆتۆمۆبێل کە دەتوانرێت بەڕۆژ بەکاربێت.

زاناکان پێشنیار دەکەن ئەم شێوەی ئامێرە دەتوانێت پڕکەرەوەی ئەو پۆشایانە بێت وەزی بەردەوام بەرهەم دێنێت بۆ ناوچەکانی دوردەست و جیاواز.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 31-08-2020