لە هەڵەبجە چالاکوانان و خۆپیشاندەران 72 کاتژمێر مۆڵەت دەدەن بە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان

ده‌ستگیر کردنی چالاکوانان و خۆپیشانده‌رانی خوپیشاندانه‌کانی ڕابردووی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ ، لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی کوردستانیش له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکاندا سه‌رقاڵی به‌دواداچوونه‌ بۆ ئاگاداربوون، له‌دۆخی ده‌ستگیراوان و هۆکاره‌کانی ده‌ستگیر کردنیان ،چالاکوانانی هه‌ڵه‌بجه‌ش 72 کاتژمێر ده‌ده‌نه‌ حکومه‌تی خۆجێی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست دژ به‌ په‌راوێز خستنی هه‌ڵه‌بجه‌.

سه‌ردانی لیژنەی مافی مرۆڤ بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

بدریه‌ اسماعیل بڕیارده‌ری لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی و له‌ میانەی سه‌ردانکردنی لیژنه‌که‌ی بۆ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و قائیمقامیه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند "کۆمه‌ڵێک ڕووداو ڕووی داوه‌ نه‌خوزاراوبوون، له‌گه‌ڵ داواکاری ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ین که‌ خۆڕسک بوون و دور بوون له‌ هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر دامو ده‌زگاکانی حکومه‌ت، راشیگه‌یاند سه‌ردانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌که‌ن و له‌ زاخۆش تا ئێستا 25 که‌س له‌ ده‌ستگیر کراوان ئازاد نه‌کراون ".

زیکری زێباری ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند خۆشبه‌ختانه‌ له‌و خۆپیشاندانانه‌ی کران، گه‌رچی بێ‌ موڵه‌ت بوون به‌ڵام هیچ که‌سێک نه‌کوژراوه‌، ڕاپورتێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌ستگیر کراوه‌کان ، به‌ووردی ئاماده‌ ده‌که‌ین بۆ په‌رله‌مانی کوردستان .

هەلەبجە

سه‌ردانی لیژنه‌که‌ی په‌رله‌مان له‌ کاتێکدا بوو چالاکوانانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌ نه‌هاتنی داوکاریه‌کانیان و په‌راوێزخستنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گردبوونه‌وه‌ دا بوون ، ئه‌وان رایانگه‌یاند هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ قه‌زاوه‌ بوه‌ته‌ پارێزگا، به‌ڵام حکومه‌ت مامه‌ڵه‌ی پارێزگای له‌گه‌ڵ ناکات ، باست هه‌ڵه‌بجه‌یی ووته‌بێژی چالاکوانه‌کان له‌ به‌ینامه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند 72 کاتژمێر ده‌ده‌ن حکومه‌ت بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێکاره‌ ئیداریه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵه‌بجه.

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ ووته‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگه‌یاند له‌ ئێستادا به‌هۆی زیانه‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌ی 23 ی هەشتی 2020وە ‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌ هاولاتیان وه‌رناگرن . کوێستان ئه‌مره‌م سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند کامێراکانی شاره‌وانی له‌لایه‌ن پولیس و دادگاوه‌ ووێنه‌کانیان چاودێری کراون و سکاڵاشمان دژ به‌و که‌سانه‌ تۆمار کردووه‌ که‌ هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر بیناکه‌مان .

ده‌نگی ئه‌مریکا زۆر هه‌وڵی دا که‌ به‌راستی و دروستی ژماره‌ی ده‌ستگیر کراوه‌ کان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بزانێت ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێکوڵینه‌وه‌کان کوتاییان پێنەهاتووە‌ ژماره‌ی ده‌ستگیر کراوانمان ده‌ست نه‌که‌وت ،که‌ به‌ پێی زانیاریه‌ نافه‌رمیه‌کان 18 بۆ 20 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر کراون،خوپیشانده‌ران و چالاکوانانیش وه‌ک خویان ووتیان حکومه‌ت به‌دهم‌مانه‌وه‌ نه‌یه‌ت خوپیشاندانه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.‌

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان