جارێکی دیکه ئاماره‌کانی توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵکشان به‌خۆیانه‌وه ده‌بیننه‌وه و شه‌وی ڕابردوش به‌هۆی نه‌مانی ئۆکسیجینه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا ، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌کان دروست بوو، دواتر له قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه ئۆکسجین گەیشتە نه‌خۆشه‌کان ، تیمی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناش ده‌ڵێن، تا بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن.
د. جیهاد ئیبراهیم سه‌رۆکی تیمه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند "له ئێستادا 40 نه‌خوش له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فان و سه‌رجه‌میان پێویستیان به ئۆکسجینه‌وه و 5-6 نه‌خۆشیان دۆخی ته‌ندروستیان جێگیر نیه و ته‌نها ده‌خوازین نه‌خۆشێک هه‌بێت ده‌رچێت و نه‌خۆشێکی دیکه بخه‌ینه شوێنی".
ووتیشی "ئێمه له‌وه تێئه‌گه‌ین حکومه‌تی هه‌رێم له قه‌یرانی دارایدایه، حکومه‌تیش تا ڕاده‌یه‌ک هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت، به‌ڵام خێرخوازان هاوکاری سه‌ره‌کیمانن ".
کاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند "حکومه‌تی هه‌رێم 500 ملیۆن دیناری بۆ نه‌خۆشخانه‌که دابینکردووه و ژماره‌یه‌ک حیزب و خێرخوازیش به‌ده‌م نه‌خۆشخانه‌که‌وه هاتوون، به‌ڵام پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بێت و چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه بێت چون په‌تاکه بنبر بکات که ئێمه نایبینین."
به پێی دواین ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 3 هه‌زار و 435 پشکنین له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دراون و هه‌زار و 139 که‌س توشی ڤایرۆسه‌که بوون و هه‌زار 44 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه 76 نه‌خۆش له‌ژێر چاره‌سه‌ر کردندان و 19 نه‌خوشیش گیانیان له‌ده‌ستداوه ، به پێی ووته‌ی تیمی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی کۆرۆناش له هه‌له‌بجه 40-55% پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چن.
Your browser doesn’t support HTML5