ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەشتە هەڵەبجە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و چین و توێژە جیاوازەکانی هەڵەبجە کۆبوویەوە.
لەدەستپێکی سەردانەکەیدا مستەفاکازمی تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر پەیکەری عومەری خاوەر وەک هێمای قوربانیەکانی هەڵەبجە دانا.
دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوبەرایەتیەکانی هەڵەبجە کۆبوویەوە .
لەکۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی ڕایاگەیاند تاوانی هەڵەبجە، تاوانێکێکی گەورەی مرۆڤایەتیە، لە هەفتەی داهاتوودا وەفدێکی هەڵەبجە سەردانی بەغدا بکەن و داواکاریەکانتان پێم بگەیەنن، بەزیادەوە بۆتان جێ بەجێ دەکەم
.ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند سەردانەکەیان ئیجابی بووە و ژمارەیەک داوکاری ئیدار و جوتیاران و کەس و کاری شەهیدانیانیان پێگەیاندووە بەڵێنێ داوە جێ بەجێیان بکات.