حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت کە سەرەڕای بەڕێوبردنی مراسیمەکانی موحەڕەم و کردنەوەی قوتابخانەکان، ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک لە ناوچەکاندا کەمی کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەندێک لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێران باس لە زیادبوونی حاڵەتەکان دەکەن.
هەروەها بەرپرسانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاران ڕایانگەیاندوە و دەڵێن کە بۆ ماوەیەک ژمارەی تووشبوان لە خوارەوەی 500 کەس بوون لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە قووتابخانەکان کراونەتەوە، ژمارەکان زیادیان کردووە.
بەم حاڵەشەوە وسەرەرای نیگەرانییە زۆرەکان سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەکان، بەڵام حکوومەت سوور بوو لە سەر کردنەوەیان و چەند ڕۆژێکە کراونەتەوە.
هۆکاری ئەوەی حکوومەت سوور بوو لە سەر کردنەوەی قوتابخانەکان چی بوو، لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خراپی بەرۆکی ئەم وڵاتەی گرتووە؟
شێوەی بەڕێوبردنی مەکتەبەکان لەم کاتە هەستیارەدا چۆنە و ئەو ڕێکارانە چین کە بەرپرسان و مامۆستاکان بۆ پاراستن و پێشگرتن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئیستادا دەیگرنە بەر؟
ئەگەر بێت و بە هۆێ زیادبوونی حاڵەتەکانەوە، دیسان قووتابخانەکان دابخرێنەوە و بیکەن بە شێوەی ئۆنڵاین، ئایا حکوومەت پێداویستیەکانی خوێندنی ئۆنڵاینی دابین کردوە بۆ منداڵان؟
لەم تووێژەدا کە بەفراو نوری لەگەڵ وریا موحمەدی، مامۆستا و هاوڵاتی لە کوردستانی ئێرانەوە ئەنجامی داوە، وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدرێنەوە.
Your browser doesn’t support HTML5