لەچەند هافتەی پێشوودا بەفەرمی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل مۆر کرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو ش سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕێککەوتنی وڵاتی بەحرەینی ئاشکراکرد. ئەمەش نارەزایی زۆری جیهانی عەرەبی بەدوای خۆیدا هێنا.
سەبارەت بەوەی بۆچی ئەم ڕێککەوتنانە لەم کاتەدا کراون، هادی سۆفیزادە لێکۆڵەرو چاودێری کاروباری سیاسی دەڵێت " ئەو بلۆکبەندیانەی لەڕۆژهەڵاتی ناوین وباکوری ئەفریکا دێتە ئاراوە، پەیوەندی ڕاستەخۆی بە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە هەیە کە پێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ".
هەروەها دەڵێت "وڵاتانیدیکەی عەرەبی دێنە ئاراوە بۆ ئەوەی خۆیان لەوبلۆکە نوێیەدا ببینەوە، ئتوانین ئەمە ناوبنێین بە سەردەمی هۆشیاری و لەخەوڕاچڵەکانی وڵاتانی عەرەبی، لەبەر ئەوەی نوومەیەکی ڕونمان هەیە ئەم وڵاتانە دەیان ساڵە بە فیتی ئێران و تورکیا و هزری ئیسلامچێتی واتێگەیشتوون کە ئیسرائیل دوژمنێکی زۆر مەترسیدارە بۆ ئەوان"
سۆفیزادە دەڵشێت " کۆبوونەوەی ئاسایشیی 3 قۆڵی وڵاتانی میسر و ئۆردن و عێراق کەماوەیەک لەمەوەپێش بەڕێوە چوو، خەریکە پەیوەندیەکانیان برەو دەسەنێت، هەروەها سەردانی کازمی بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمانە هەموی هێمایە بۆ گۆڕانکاری گەورە لەناوچەکەدا، بەپلەی یەکەم دەست کورتکردنەوەی تورکیا و بەپلەی دوو ئێران".
زایاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە.
Your browser doesn’t support HTML5