لە ململانێی ئەرمینیا و ئازەربایجاندا دەبینین هەر لایەنێکی ئەم قەیرانە چەند وڵاتێک پشتیوانییان دەکات، بۆ نمونە ئێرانی ئیسلامی شیعە ئاینزا، پشتیوانی ئەرمینیای مەسیحی دەکات، تورکیای سوننە مەزهەب پشتیوانی ئازەری شیعە ئاینزا دەکات؟ چۆن ئەمە ڕوو دەدات و هۆکاری ئەم جیاوازیانە چیە؟
هادی سۆفیزادە نووسەرو چاودێری سیاسی دەڵێت "لەڕووی کەلتووریەوە وڵاتی ئەرمینیا زۆر لەئێرانەوە نزیکە و تەنها ڕویەکی جوان دەسەڵاتی ئێران بە دنیای نیشاندابێت مامەڵەکردنەکانیەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەرمەنیدا."
هەروەها دەڵێت "ئەرمینیا سنوری لەگەڵ ئێراندا هەیە وە پەیوەندی ئابوری و فەرهەنگی و مێژوویییان هەیە".
سۆفیزادە دەڵێت "بەڵام هیچ پەیوەندیەکی مێژوویی یان ئاینی لەنێوان تورکیاو ئازەربایجاندا نییە، زمانی هاوشێوەیان هەیەو پەیوەندی تورکیا و ئازەربایجان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەتحوڵا گولەن، کە لە ئازەربایجاندا زۆر پرۆژەی خوێندن و کەلتوریی کردەوە، بەڵام دوای ڕوخانی بلۆکی سوڤێت ئەردۆغان دەستی بەسەر هەموویاندا گرت.
لەگفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، سۆفیزادە دەشڵێت "ئەو شەڕەی ئەمڕۆ تورکیا لە کاراباخدا دژ بە ئەرمەنستان دەیکات، لەڕاستیدا دژ بە فەڕەنسا و ڕوسیایە، تورکیا پێویستیی بەوەیە هەر 3 مانگ چارێک قەیرانێک بخوڵقێنێ بۆ ئەوەی شکستێکی لەشوێنێک پێ پەردەپۆشکات".
زانیاری زیاتر لە دەقی گفتووگۆکەدایە.
Your browser doesn’t support HTML5