سەتەلایتی بەردەکانی ئاسمان کۆدەکاتەوە زیاتر لەتوانای خۆی بڕدەبێت و لێی بڵاو دەبێتەوە

کیپ کاناڤراڵ، فلۆریدا- زاناکان ڕایانگەیاند ڕۆژی هەینی ئەو ستەلایتەی ئاژانسی ناسا تایبەت هەڵیداوە بۆ وڵایی بۆ کۆکردنەوەی بەردەکانی ئاسمان و پارچەی مووشەکەکانی لەخوولگەدا دەسوڕێنەوە، بڕدەبێت و چەندین پارەجەی لێ دوبارە بۆ وڵایی بڵاودەبێتەوە.

زاناکان ئەم هەواڵەیان 3 ڕۆژ دوای بەرکەوتنی سەتەلایتی ئۆریرسیس ریکس بڵاو کردەوە کە بۆ ماوەیەکی کەم بەرکەوتەی لەگەڵ بەردی ناسراو بە (بینۆ) لەدوریی 321 ملێۆن کیلۆمەتر هەبوە.

گەورە زانای سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لەناسا دانی لۆریتا ووتی "ئەو ئەرکەی ڕۆژی 3شەممەی رابردوو ئەنجامدرا بڕێکی زۆری لەو بەرد و پارچانەی کۆکردبوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زەوەی، بەڵام دوای پڕبوونی زیاتر لەتوانای خۆی کە سەدان کیلۆگرامی هەڵگرتبوو، ئەو بەشەی بەباڵی کۆکرنەوە کاردەکات بەتووندی خزاوەتە سندوقی گەورەی کۆکردنەوە و نەتوانراوە بەتەواوەتی داخرێت و بەشیکی بەکراوەیی ماوەتەوە و دەبازبوونی چەند پارچەیەکی بۆ واڵایی لێکەوتۆتەوە.

تیمەکە لەزەویەوە هەوڵیانداوە سندوقی کۆکردنەوە بۆ ناو سەتەلایتەکە بگەڕێننەوە. پێشتر لەو کاتەی بۆی دانروبوو بەر لە گەڕانەوەی بۆ زەوی. زاناکان دەڵین لەگەڕانەودا بۆ زەوەی کات زۆر دەخاێنێت و ئەگەر ئەو سندوقە بەوشێوەیە بمینێتەوە ئەوا ئەگەری دەربازبوونی پارچەی زیاتر هەیە، زاناکان دەیانەوێت زیانەکان کەمترکەنەوە.

تۆماس زۆربۆشن سەرۆکی ئەرکە زانستیەکان لە ئاژانسی ناسا ووتی "لەم ئەرکەدا کات زۆر گرنگە".

دەتوانرێت وەک پەڵەهەورێک وردیلەی بەردو پارچەی مووشک بەدەوری سەتەلایتەکەدا ببینرێت.

یەکەم ئەرکی سەتەلایتی ئۆریرسیس ریکس گيڕانەوەی پارچەی ئەو مووشەکانی ناسا هەڵیدابوون بۆ ئاسمان و جیا بوونەتەوە، کە کۆی تێچوونیان دەگاتە 800 ملێۆن دۆلار. هەروەها ئەوبەردانە لەواڵایی‌دا هەیە دەوڵەمەندن بە کاربۆن و مادەکانی سەرەتاکانی دروستبوونی سیستمەی خۆر و لەوانەیە بۆ زاناکان هاریکاربێت لەباشتر تێگەیشتنیان لەچۆنێتیی دروستبوونی هەسارەکان و پەرەسەندنی ژیان لەسەر زەوی.

ئەو سەتەلایتە لەساڵی 2016دا بۆ واڵایی نێردرا، لەساڵی 2018 گەشتە نزیک بەردی بینۆ تائێستا لەوێ ماوتەوە. لەمانگی 3ی ساڵی داهاتوودا بەرەوە زەوی دەگەرێتەوە و بڕیارە لەساڵی 2023دا بگاتەوە سەرزەوی.

لەلایەکی‌کەوە ئاژانسی ئاسمانی ژابۆن لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەو پارچەوە بەردانەدایە لە دەوری هەسارەیەکی بچووک کۆکراوەتەوە، بڕیارە لەمانگی 12دا بگاتەوە سەرزەوی.

ئێسکی دایناسۆرێک بە 3 ملێۆن یۆرێۆ دەفرۆشرێت

پاریس (ڕۆیتەرز) – ئێسکی دایناسۆرێکی کۆشتخۆر نیمچە تەواو بەر لە 150 ملێۆن ساڵ لەسەر زەوی ژیاوە لە مۆزەخانەیەکی پاریس بە 3 ملێۆن یۆرێۆ فرۆشرا.

بەر لە 3 ساڵ ئێسکی دایناسۆری جۆری ئەلۆسارۆس لەولایەتی وایۆمینگ لە ئەمریکا دۆزرایەوە، بەکەسێک فرۆشراوە نایەوەێت ناوی ئاشکرا بکرێت.

یائاکۆبۆ بریانۆ زانای بەبەردبوەکان، پێشتر وەک ڕاوێژکاری خانەی مەزادی (بینۆچی ئێت گیکویلۆ) کاریکردوە و دیناسۆرەکەی لێفرۆشراو دەڵێت ئەم ئێسکانە زۆر بەباشی ماونەتەوە.

ئێسکەکان بەبێ‌وێنە دادەنرێت، لەبەر ئەوەی یەکپارچەن، بەڵام لە%70ی ئێسکەکانە کە تائێستا نەتوانراوە ئیسکی هیچ دایناسۆرێک بەوڕێژەیە بێت کۆبکریێەوە. کاتێک دۆزراوەتەوە هەموی بەتەنیشت یەکەوەبوون و لەکاتی دوبارە دانانەوەیان گرفت نەبوە.

بەرزیی ئیسکەکان 3.5 مەترە و درێژی 10 مەترە. ئیسکی سنگی جێگای ئاسەواری وەک بەرپرسانی خانەی مەزادەکە دڵێن برینداربوونی پێوە دیارە، پێدەچێت لەدەرەنجامی هێرشی جۆری ئەسۆرۆس بێت کە لەسەردەمی ئەم دایناسۆرەدا ژیاوە و گەورە ڕکەبەری بوە، لەوانەشە هی چۆریک دیناسۆری دڕندە و جیاواز بێت.

2 کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسین لەئەمریکا دوبارە دەست بە تاقیکردنەوەی کۆڤید-19

ڕۆژی هەینی ڕابردوو 2 لەکۆمپانیاکانی بەرهەمێنانی دەرمان لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند لە تاقیکردنەوەکانیان بەردەوام دەبن بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری کۆڤید-19.

ڤاکسینی جۆری (ئەسترازینیکا) کە هەڵبژێردرا لەمانگی 9ی ڕابردوودا لەتاقیکردنەوە ڕاگیرا ، لەدوای ئەو ڤاکسینی کۆمپانیای جانس ئاند جانسن ڕاگیرا. هۆکارەکان هەر کۆمپانیایەک و خۆبەخشێکی هەیە تووشی گرفتێکی تەندروستی سەخت بوون و پێویست بە دوبارە پیاداچوونەوە بە داتاکانی دەرمانەکە و کاریگەیە لاوەکیەکانی و سەلامەتی دەکات.

بەرپرسانی هەردو کۆمپانیا دەڵێن ڕۆژی هەینی رابردوو لەلایەن بەریوبەرایەتی خۆراکو دەرمانی ئەمریکا بۆ دوبارە دەستکردنەوە بە تاقیکرنەوەکان لەئەمریکا ئاگادار کراونەتەوە.

ئەم جۆرە ڕاگرتنە کاتیانە لەتاقیکردنەوەی دەرماندا تاڕادەیەک ئاسایی‌یە، لەوتوێژینەوانەی هەزارن کەس تێیدا بەشدار دەبن، ئەگەری هەیە چەند کەسێکیان نەخۆش کەون. ڕاگرتنی تاقیکردنەوە بۆ کاتیی ڕێگا دەدات بە توێژەرەوان لێکۆڵینەوە لە نەخۆشەکان بکەن ئایا ئەوەی تووشی بوون بەڕێکەوتە یاخودا دەرکەوتەی لاوەکیە و هۆکاری دەرمانەکەیە.

ڤاکسینی (ئەسترازینیکا) لەزانکۆی ئۆکسفۆرد پەرەی پێدراوە بەهاوکاری تاقیگەکانی بریتانیاو بەرازیل و باشوری ئەفریکا و ژاپۆن.

باسکال سۆرێۆت سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای (ئەسترازینیکا) لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی "دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی کلینیک لە هەموو چیهاندا هەواڵێکە جیێگای خۆشحاڵیە، ڕێگامان پێدەدات لەهەوڵەکانماندا بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینەکە بەردەوامبین و بتوانین ئەو پەتا ترسناکە کۆتایی پێبێنین.

تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی (ئەسترازینیکا) لە ئەمریکا 30 هەزار کەسی گرتەوە، هەندێکیان دەرمانەکەیان پێدرابوو، هەندێکی کەیان ڤاکسینی پلاسیبۆیان پێدرابوو، کە دەرمان نیە و لای خۆبەخشکە ووتبویان ڤاکسینەکەیە.

تاقیکرندوەکان لە هاوینی ڕابردوودا ڕاگیران دوای ئەوەی بەشدارێک لە بریتانیا کاردانەوەی تووڕەبوونی لێدەرکەوت بەهۆی هەوکردنی بڕبڕەی هەستەدەماری، کە پێیدەوترێت هەوکردنی بڕبڕە.

کۆمپانیای جانس ئان جانس دەڵێت ئامادەکاری بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی ڤاکسینەکە لەئەمریکا دەکات. کۆمپانیاکە باسی جۆری نەخۆشی خۆبەخشەکەی نەکرد، بەلام ووتی هەڵسەنگاندنی سەرتاسەری دەکات، ووتیشی هیچ بەڵگەیەکی دەستنەکەوتوە کە ڤاکسینەکە هۆکاری تێکچونی باری تەندروستی خۆبەخشەکە بووبێت.

کۆمپانیای جانس ئان جانس ووتیشی لەوتووێژدایە لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندیدار بەڕێکخستنی تاقیکردنەوەکان لەجیهاندا بۆ دەستپێکردنەوە لەو وڵاتانەی بەشدارن

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 26-10-2020