خاڵە جیاوازەکانی ترامپ و بایدن لە چیدان؟

دەنگدەرانی کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لە نێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ و جێگری سەرۆکی پێشو جۆو بایدن هەڵدەبژێرن دەبێت زۆر بە ئاسانی بتوانن جیاوازیەکانی سیاسەتی ئەم دوو پیاوە لێکبدەنەوە.

لە کۆمەڵێک بابەتی جۆراوجۆردا ئەم کاندیدانە جیاوازی زۆریان هەیە لە ناویاندا بەبەتەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا، باج، بازرگانی، پەیوەندی ڕەگەزی، ئاسایشی نیشتمانی، کۆچبەری لە هەموشی زیاتر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەمانەش دوو ڕێگای جیاواز بۆ چوارساڵی داهاتووی وڵاتەکە دەخاتە بەردەم دەنگدەران.

بە شێوەیەکی گشتی سەرۆک ترامپ لە هەڵمەتەکانی چوار ساڵ لەمەوبەردا وەکو ڕێچکەشکنێکی کۆماری کە ڕێگای خۆی دەگرێتەبەر هاتەپێشەوە. و ئەمەش ڕاستە هەم لە شێوازی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی تردا کە فەلسەفەی " ئەمەریکا لەپێشە"ی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانە لە مێژییەنەکانی کردە قۆناغێکی تاقیکردنەوەوە، و لە سیاسەتە ناوخۆییەکانیشدا، کە بەبەردەوامی سنوری دەسەڵاتی سەرۆکایەتی بەکارهێناوە، زۆرجار خۆی لە دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵیدا دۆزیوەتەوە.

بایدن، بە پێچەوانەوە هەڵمەتی لەسەر بنچینەی تێکڵییەکی ڕێبازێکی بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتووزخوازانە لەگەڵ ئەو بەڵێنەی کە وڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕێبازە نەریتییەکانی دەکات کە تیایداکەمتر تیشک دەخرێتە سەر تویتەر و کۆبونەوە جەماوەرییەکان و زیاتر ڕێبازی ورد و ڕێککەوتنی یاسادانەرانە.

ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

لە کاتێکدا زیاتر لە 225 هەزار ئەمەریکایی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسەکە ڕۆژانە لە بەرزترین ئاستدایە، ئەوە ڕوونبۆتەوە کە بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە زیاتر کەوتۆتە سەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان و چارەسەری بۆ توشبوان نەک هەوڵێکی تۆکمە بۆ خاوکردنەوەی ڕێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.

ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپی مارک مێدۆس بە ئاشکرایی گوتی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەو بڕوایەدا نییە بتوانێت ڤایرۆسەکە " کۆنترۆڵ " بکات. بەڕێوەبەرایەتییەکەو خودی سەرۆکیش لە گرنگی پێچانی دەمامکیان کەمکردۆتەوە، لە کاتێکدا شارەزایانی تەندروستی دەڵێن ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی خێرا ڕێژەی توشبوان کەم دەکاتەوەو ژیانی خەڵکی دەپارێزێت.

بایدن پشتیوانی لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان و چارەسەری توشبوان دەکات، بەڵام لە هەمانکاتدا پشتیوانی لە هەوڵی زیاتری فیدراڵی دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە. بایدن بە بەردەوامی دەڵێت لەو بڕوایەدایە پێویستە لە سەرانسەری وڵات پێچانی دەمامک بکرێتە شتێکی یاسایی و پێویست.

هەردوو ترامپ و بایدنی پشتیوانی لە کردنەوەی خوێندنگەکان دەکەن، بەڵام بایدن پێشنیازی ئەوە دەکات بودجەی فیدراڵ تەرخان بکرێت بۆ کردنەوەی خوێندنگەکان بە شێوەیەکی سەلامەت، ترامپ پێشنیازی کردووە بودجەی فیراڵ لەو خوێندنگەیانە بسەندرێتەوە کە نەیانتوانیوە بیکەنەوە.

پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری هیوستن

گۆڕانکاری ژینگە

هەرچەندە بەردەوام ئاماژە بەوە دەکات کە دەخوازێت هەمو ئەمەریکاییەکان ئاوی پاکی خواردنەوەیان هەبێت و هەوای پاک هەڵمژن، سەرۆک دانۆڵد ترامپ خواستێکی کەمی نیشانداوە لە هەنگاونان بۆ ئەو شتانەی کە شارەزایان پێیان وایە بەرەو ئەو دوو خاڵە گرنگەمان دەبات: کەمکردنەوەی گازی دەرهاویشتە گازییەکان. ترامپ ئەمەریکای لە ڕێککەوتنی پاریس کشانەوە و چەندین هەنگاوی ناوە بۆ فراوانکردنی دەرهێنانی نەوت و خەڵوز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بایدن پێشنیازی پلانێکی کردووە کە تێچووکەی 2 ترلیۆن دۆلار دەبێتبۆ کەمکردنەوەی دەرهاویشتە گازییەکانی، کە بەهۆکاری سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوا دادەنرێ، و بەو ئاراستەیەدا کار دەکات کە بەرهەمهێنانی کارەبا هەتا ساڵی 2035 لە ئەمەریکا وای لێبێت دەرهاویشتەی کاربۆنی نەبێت. هەرچەندە ئەو پشتیوانی لە تەواوی ئەو بەرنامەی بەناوی Green New Deal نەکردووە کە لەلایەن زۆربەی دیموکراتە پێشکەوتوخوازەکانەوە پشتیوانی لێ کراوە، بەڵام پشتیوانی لە هەندێک لە خاڵەکانی دەکات. ئەو دەخوازێت ئەمەریکا بکاتە پێشەنگی فراوانکردنی بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەڵێنی داوە وڵاتەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێککەوتنی پاریس.

خۆپیشاندانی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگن

کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسا و پەیوەندییە ڕەگەزییەکان

لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا، لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکان لەسەر مردنی چەند ئەفیکای ئەمەریکاییەکیبێچەک کە پەیوەندی بە پۆلیسەوە هەبوو شارەکانی سەرانسەری وڵاتی هەژاند، سەرۆک ترامپ ڕوونی کردەوە کە ڕێک لە پشتی کۆمەڵگەی چەسپاندنی یاسا دەوەستێت. ئەو پشتیوانی لە ڕێبازی توندی دژ بە خۆپیشاندەران کردووە، بە تایبەتی ئەوانەی کە تاکتیکی توندوتیژییان بەکاردەهێنا، بەڵام وەکو ئەوە ڕوون نەبوو کاتێک هاتە سەر شەرمەزارکردنی گروپەکانی کە باڵادەستی سپیپێستەکانیان دەوێت و خۆپیشاندانی بەرپەرچیان ئەنجام دا.

بایدن هەوڵیداوەهێڵێکی ئاستەم دابنێت لە نێوان داواکردن بۆ چەسپاندنی یاساو ئیدانەکردنی توندوتیژییەکانی هەمو لایەنەکان لەگەڵ جموجۆڵێکی گەشەسەندووی ناو پارتەکەی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی توند چاکسازی بنەڕەتی لە کارەکانی کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسادا بکرێت. ئەو پشتیوانی لە هەوڵەکانی " کەمکردنەوەی بودجەی پۆلیس" نەکردووە. بەڵکوگوتویەتی کە کراوەیە بۆ دابینکردنی پشتیوانی زیاتر بۆ ئەو بەرنامانەی کە دەبنە هۆی دۆزینەوەی بەدیلێک بۆ وەڵامی چەکداری پۆلیس بۆ کۆمەڵگەکان کاتێک ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە کێشەی تەندروستی دەروونییان هەیە یان قەیرانی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان.

خزمەتگوزاری تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ لە ئێستادا لەبەردەم دادگای باڵایە، مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکات بڕیاری خزمەگوزاریی بە پێی توانا، کە بە خزمەتگوزاری ئۆباما ناسراوە، بە تەواوەتی نەهێڵێت. ئەگەر سەرکەوتووبێت ئەو هەنگاوە گۆڕانکاری لە خزمەتگوزاری تەندروستی نزیکەی 23 ملیۆن ئەمەریکاییدا دەکات کە پشت بەو یاسایە دەبەستن و سودەکانی کە ڕووماڵی بیمەکەی فراوانکردووە کەمدەکرێتەوە، لە ناویاندا قەدەغەکردنی فەرقوجیاوازی کردن لە نێوان ئەو کەسانی کە نەخۆشی درێژخایانیان هەیە و ئەوانی نیانە.هەرچەندە ترامپ لەمێژە بەڵێنی داوە کە بەرنامەیەک پەسەند بکات کە باشتر و هەرزانتربێت، هەرچەندە پلانێکی بەو شێوەیە هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

بایدن کە ئەو کاتەی خزمەتگوزاری ئۆباما یان ACA لەلایەن سەرۆک باراک ئۆباماوە پەسەند کرا و بوو بەیاسا جێگری سەرۆک بوو، دەیەوێت بەرنامەکە فراوانتر بکات بە دابینکردنی " بژارەی گشتی" بۆ بیمە کە بە پێی ئەوە ڕێگە دەدرێت خەڵکی بتوانن بەرنامەکانی هاوشێوەی Medicare بکڕن ئەگەر بیانەوێت. ئەو هەروەها پێشنیازیش دەکات تەمەن بۆ شیاوبوونی Medicare لە 65 ساڵیەوە کەم بکاتەوە بۆ 60 ساڵی.

باج

سەرۆک ترامپ هەڵمەتی لەسەر بنەمای سەرکەوتنی لە کەمکردنەوەی باجی ساڵی 2017 کرد و بەڵێنی بۆ کەمکردنەوەی زیاتری باج داوە لە داهاتوودا. ئەو پێشنیازی کردووە دەیەوێت باج لەسەر دەستکەوتەکانی سەرمایە کەم بکاتەوە، ئەو قازانجانەی کە وەگەڕخەرانی سەرمایە دەیکەن لە کاتی فڕۆستنی سەهمەکانیان و بەرزبوونەوەی نرخەکان، و گوتویەتی ئەو تاوتوێی دوواخستن یان لێخۆشبوون لە باجی موچە دەکات وەکو بەشێک لە هاندانی ئابوری. لەبەر ئەوەی باجی موچە خەرجی خانەنشینی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دابین دەکات ملیۆنان ئەمەریکایی پشتی پێدەبەستن، ئەم پێشنیازەی نیگەرانی لەمەڕ داهاتووی ئەو بەرنامەیە دروستکردووە.

بایدن شەرمی نەکردووە لە خواستەکانی بۆ بەرزکردنەوەی باج بۆ سەر دەوڵەمەندەکان و کۆمپانیاکان. ئەو زۆرێک لە یاساکانی کەمکردنەوەی باجی 2017 هەڵدەوەشێنێتەوە لە کاتێکدا بەڵێن دەدات تەنها باج لەسەر ئەو کەسانە زیاد دەکرێت کە ساڵانە داهاتیان لە 400 هەزار دۆلار زیاترە. بایدن پێشنیازیشی کردووە باج لەسەر قازانجی کۆمپانیاکان بە %21 بۆ %28 دابنێت.

بازرگانی

ڕێبازی بازرگانی سەرۆک ترامپ بە شێوەیەکی زۆر نەک بە تەواوەتی،تیشکی خستۆتە سەر مشتومڕی دوولایەنە لە بری بازرگانی چەند لایەنە کە پێش ئەوەی ئەو بێتە سەر دەسەڵات زیاتر پەسەند بوو. ئەو باجی گومرگی لەسەر کاڵای ئەو وڵاتانە داناوە کە پێی وایە مامەڵەی ڕەوا لەگەڵ ئەمەریکادا ناکەن بە تایبەتی چین.

ئەو باجی گومرگانە، پێچەوانەی لێدوانە هەمیشەییەکانیەتی، بە شێوەیەکی کاریگەر باجێکە لەسەر کڕیارانی ئەمەریکایی کە هەوڵ دەدەن کاڵا لەو وڵاتەوە بکڕن کە ئەو باجی گومرگە دەیگرێتەوە. ئەوبە سەرکەوتوویی دانوستانی لە ڕێککەوتننامەی بازرگانی ئازادی ئەمەریکای باکوری ئەنجام دایەوە، بەڵام گفتوگۆی درێژخایەن بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین وا دەردەکەوێت کە چەقیان بەستبێت.

بایدن گوتویەتی ئەو تاوتوێی ئەو بڕیارە دەکاتەوە کە یەکەم هەنگاوی ترامپ بوو پاش ئەوەی هاتە سەر دەسەڵات ئەویش بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە هاوبەشی هەردووبەری ئۆقیانوس، ڕێککەوتنی بازرگانی گشتگیر کە کۆمپانیاکانی سەرانسەری دەوروبەری پاسفیک دەگرێتەوە. هەروەها دەشڵێت جارێکی تر پێداچوونەوە بەسەر ڕێبازی گومرگی ترامپدا دەکات و بەلایەنی کەم هەندێکیان لادەبات.

دادوەر ئێمی کۆنی بێرێت لە دەمی سوێندخواردنی

دادگاکانی فیدراڵ

بە یارمەتی سیناتی زۆرینە کۆماری، سەرۆک دانۆڵد ترامپ توانی سەدان دادوەری پارێزکار دەستنیشان بکات بۆ دادگا فیدراڵییەکانی کە پۆستەکەیان بۆ هەتا هەتاییە لە هەمو ئاستەکاندا. و بە دەنگدان بە ئێمی کۆنی بێرێت بۆ دادگای باڵا لە ئێوارەی دووشەممە، سێهەم دەستنیشانکراوی بۆ دادگای باڵای 9 ئەندامی دانا، ترامپ وادیارە پێگەی بەهێزکرد بە زۆرینەی پارێزکاران بە 6 بە 3لەو دادگایەدا بۆ داهاتوویەکی نادیار.

زۆربەی دیموکراتەکان لەو بڕوایەدان کۆمارییەکانی سینات بە ناڕەوایانە دادگاکانیان پڕکردووە لە پارێزکاران، سەرەتا بە ڕێگەگرتن لەوەی بەربژێرەکانی دادگا نزمەکان لەلایەن باراک ئۆباماوە دەستنیشان بکرێت و پاشانیش ڕێگەنەدان بە دەنگدان لەسەر بەربژێرێکی ئۆباما بۆ کورسییەکی دادگای باڵا لە ساڵی هەڵبژاردنی 2016 دا.

سوربووبونی ڕێبەری زۆرینە لە سینات مچ مککانەڵ و ترامپ بۆ پەسەندکردنی بێرێت تەنها هەشت ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 3 ی مانگی 11 بوو ئەمەش وای کرد زۆر کەس لەوبڕوایەدا بن پێویستەبەڕێوەبەرایەتی بایدن ژمارەی دادوەرەکانی دادگای باڵا زیاد بکات کە ئێستا9 دادوەرن.

بایدن بە ئاشکرایی پشتیوانی لە زیادکردنی ژمارەی دادوەرانی دادگای باڵا نەکردووە بەڵام گوتویەتی کۆمسیۆنێک پێکدەهێنێت بۆ تاوتوێکردنی بیرۆکەکە.

سەبازانی ئەمەریکا لە بنکەی لەشکری لۆگار لە ئەفغانستان

ئاسایشی نیشمانی

لە ئاسایشی نیشتمانیدا ترامپ جەختی کردووە لەسەر گۆشەگیری بە‌هێزکردنی لەشکری ئەمەریکا بە ڕێگای زیادکردنی خەرجییەکانی لەشکری لە کاتێکدا هەوڵ دەدات ژمارەی هێزەکانلە دەرەوەی وڵات کەمبکاتەوە لە هەردوو ناوچە پڕ لە شەڕەکانی وەکو ئەفغانستانو عێراق وهەروەها لە خاکی هاوپەیمانانی ئەمەریکای وەکو کۆریای باشور و ئەڵمانیاش.

ئیدیعای بەردەوامی لەسەر ئەوەی کە ئەندامانی تری ڕێکخراوی ڕێککەوتنی باکوری ئەتلانتیک پارە بە ئەمەریکا قەرزارن و پێشنیازی کە ئەمەریکا ڕەنگە وابەستەیپابەندبوونە هاوبەشەکان نەبێت، ئەو هاوپەیمانییە چەندین ساڵ کۆنەی هەژاند.

بایدن، لە کاتێکدا پشتیوانێکی سەرەکی لەشکرە و هاندەربووە بۆ ئەوەی بە وریاییەوە هێزی ئەمەریکا بنێردرێتە دەرەوە،کەسێکی نێونەتەوەیی ترە لە ترامپ. ئەو کە جارێک سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سینات بوو پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ بەشێکی زۆر لە ڕێبەرانی هاوپەیمانە نەریتییەکانی ئەمەریکادا هەیە و چاوەڕوان دەکرێت دەستبکاتەوە بە دروستکردنەوەی ئەو پەیوەندییانە ئەگەر هەڵبژێردرێت.