20 ساڵ بەسەر ژیان لەبنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتیدا لەخولگە تێدەپەڕێت

کیپ کاناڤراڵ ، فلۆریدا – کاتێک یەکەم تیمی ئاسمانگەڕان چوون بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی ،بریتی بوو لە 3 ژووری بچووک و شێدار. دوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ ژمارەی ئەو ئاسمانگەڕانەی سەردانیان کرد 241 کەس بوو. ئەم بنکەیە تاوەرێکی چاودێری و 3 توالێت و 6 ژووری نووستن و 12 ژووری‌دیکە لەخۆدەگرێت.

دووشەمە دووهەم ڕۆژی مانگی 11ی ساڵی 2020 دەبێتە 20 ساڵ بەبەردەوامی هاتووچۆی بۆکراوە و ئاسمانگەڕی تێدا ژیاوە.

ئاسمانگەڕان لە 19 وڵاتەوە سەردانیان کردوە و بەژوور و ڕێڕەوەکانیدا گەڕاون، لەوانە چەند ئاسمانگەڕێک بۆ چەند کەرەتێک سەردانیان کردوە و هەیانبوە بۆ گەورەکردنی بۆ ماوەیەکی کەم لەوێ ماونەتەوە. چەند کەڕەتێکیش گەشتیاران پارەیەکی زۆریان داوە بۆ چوون بۆ بنکەکە و لەوێ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو مانەتەوە.

یەکەم تیم لە 31ی مانگی 10ی ساڵی 2000دا بەرێکەوتن،بریتیبوو لە ئەمریکایی بێڵ شێپەرد و ڕوسی سێرگی کریکالیڤ و یۆری گیدزینکۆ لەکازاخستانەوە. دوای دوو رۆژ دەرگای بنکەکەیان کردەوە و دەستی یەکیان گرت وەک هێمایەک بۆ گەشتنیان بەسەرکەوتویی.

شێپەرد کە سەربازێکی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا بوو، جێگری سەرۆکی بنکەکە بوو، ووتی وەک ئەوە وایە لەسەر پاپۆڕێک لەدەریادا بژیت. ئەو 3 ئاسمانگەڕە زۆرینەی کات کاریان کردوە بۆ وەگەڕخستنی ئامێرەکانی بنکەکە، سیستەمی (بالکی) بنکەکەی گەرم کردۆتەوە. بەراوەرد بەئیستا ئەو سەروەختە ژیان لەوێ زۆر سەرەتایی بوە.

کریکالیڤ دەڵێت کاری چاکردن و پێکەوەبەستنی ژور و ئامێرەکان لەبنکەی ئامسانی چەندین کاتژمیری پێچوە، کە لەسەر زەوەی بەچەند دەقیقەیەک ئەنجامدەدرا.

لەگفتووگۆیەکدا ناسا بەم دوایانە لەگەڵ شێپەردو هاورێکانی ئەنجامی‌دا، شێپەرد ووتی "هەموو ڕۆژێک کۆمەڵێک ئەرکی تایبەتی هەبوە تاڕادەیەک سەخت بوون".

لەوکاتەوە بنکەی ئاسمانی بۆتە کۆمەڵگایەک بەدرێژیی یاریگایەکی تۆپی پێ، 13 کیلۆمەتر وایەر تێیدا بەکارهاتوە، زیاتر لە 4 هەزار مەتردووجا پانتایی سۆلار سیستەمی وزەی خۆری بۆدانراوە، 3 تاقیگەی تیدایە بەبەرزترین ئاستی تەکنەلۆجیا کاردەکەن.

شێپەرد بۆ ئاژانسی ئەسێۆشیتدپرێس ووتی "500 تەن لەکەرەستە لەواڵاییدا پێکەوە دەسوریتەوە، زۆرینەیان لەسەر زەوی لەیەکتر نەبەسرابوون تا گەشتنە واڵایی، ئەوا بۆ ماوی 20 ساڵە تاڕادەیەک بێ گرفت لەکارکردن بەردەوامە".

شێپەرد تەمەن 71 ساڵ ماوەیەکی زۆرە لە ناسا خانەنشین بوە لە ڤیرجینیا بیچ دەژی، کریکالیڤ تەمەن 62 ساڵ و گیدزینگۆ 58 ساڵ هێشتا لە ئاژانی واڵای ڕوسیا کاردەکەن، هەردوکیان لە سەردانی ژمارە 64ی ناوەڕاستی مانگی 10 بەشداربوون.

یەکەم کار ئەو 3 ئاسمانگەڕە کردیان کاتێک لە 2ی مانگی 11ی ساڵی 2000دا گەشتنە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، کارپێکردنی ڕووناکیەکان بوو، کریکالیڤ لەمبارەیەوە دەڵێت "هەرگیز لەیادم ناچێت"، دواتر بۆ خواردنەوەی گەرم ئاویان گەرم کرد و توالێتیان کارپێکرد.

گیدزینکۆ دەڵێت دوای ئەوانە شێپەرد ووتی "ئیستا دەتوانین لێرە بژین، ڕوناکیمان هەیە، ئاوی گەرمان هەیە و توالێتیش کاردەکات".

ئەم تیمە ناوی هەواری نوێی ناو نا بە (ئەلفا) بەڵام بەفەرمی تۆمار نەکرا.

لەئێستادا نیگەرانی ناسا لەو پارچانەیە لەئاسماندا ماونەتەوە وبەخیرایی دەسوڕێنەوە و مەترسیان زۆرە، لەئەمساڵدا بنکەکە 3 کەڕەت خۆی لەپێکدادانی ئەو پارچانە لاداوە.

سەبارەت بە پەیوەندیەکان، ئاسمانگەڕان بەردەوام ئامێرەکانی کۆنترۆلی فڕین وگواستنەوەی بنکەکە و تەلەفوون و ئینتەرنێت بەکاردێنن، یەکەم تیم پەیوەندی کەمیان لەڕێگای بێتەلەوە بە بنکەی زەویەوە هەبووە، چەندین کاتژمیر دابڕانی تێدابوە.

هەر3 ئاسمانگەڕەکە لەکارکردنا بێ‌کێشە بوون، بەڵام هەندێک کەڕت مشتوومڕیان لەگەل ڕێکخەرانی سەرزەویدا دەبوو لە هیوستن و دەرەوەی مۆسکۆ. شێپەرد دەڵێت تووشی نائومێدیی بووم کاتێک فەرمانی جیاواز دەردەچوو، تا کار گەشتە ئاستێک چەختی کرایەوە لەسەر دانانی یەک پلان بۆ کارکردن.

شێپەرد دەڵێت " دەبێت باسی لێوەبکەم خۆشترین ڕۆژگار بوو لەئاسمان".

لەگەڵ هەڵدانی یەکەم بەشی بنکەی ئاسمانی لە ساڵی 1998دا ئێستا دەبێتە 22 ساڵ. ناساو هاوبەشەکانی دەڵێن ئەو ساڵانە سوودی زۆری بۆ زانست هەبووە کاتێک ئاسمانگەڕان لە بەرزیی و دوریی 400 کیلۆمەتر لەزەویەوە کاریان کردوە.

بنکەی (میر) کە ڕوسیا بۆ واڵایی ناردبووی، لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا لانەی کریکالیڤ و گیدزینکۆ بوو ، بۆ 15 ساڵ کاری کرد و دواتر ئاراستەی زەوی کرایەوە، لەسەر ئۆقیانووسی ئارم لە ساڵی 2001 خۆی کرد بە بەرگی زەوەیدا و گڕی گرت. پێشتر لە ساڵانی حەفتاکدان بنکەی (سکایلاب)ی ئەمریکا هەبوو، وڵاتی چین بەم دوایانە چەند بنکەیەکی سەرنشینی لەخوڵگەدا دامەزراند.

ئاسمانگەڕان مانەوەیان لەبنکەی ئاسمانی دەگەشتە 6 مانگ، بە وەگەڕخستنی ئامێرەکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زانستی کاتیان بەسەر دەبرد، کەمیان ساڵێکی بەتەواوەتی بەسەر بردوە، بەڵام یەکەم تیم کاتی پێویستیان نەبوو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پێویست.

گیدزینکۆ دەڵێت 2 هەفتەی یەکەم زۆر سەخت بوو، کار بەردەوام بوو، تەنانەت بۆچەند ڕۆژێک دەرفەتی ریش تاشینیان نەبوو، کاتی وویست تا گوێزان بدۆزنەوە.

لەوکاتەدا سەرنجڕاکێشترین کار تەماشاکردنی زەوەی بوە لایان. بنکەکە 90 دەقیقەی دەوێت بۆ خولانەوە بەدەوری زەویدا، ڕۆژانە ئاسمان گەڕان 16 خۆرهەڵاتن و 16 خۆرئاوابوون دەبینن .

ئەوانەی لەئیستاد لەوێن ئەمریکایی‌یەک و 2 ڕوسی، پلانیان هەیە ڕۆژی 2 شەممە بەخوانێکی تایبەت بەبۆنەی تێپەربوونی 20 ساڵ بەسەر ژیانی مرۆڤ لەبنکەکە بەشداربن ، چێژ لە دیمەنی زەوی ببینن و یادی تیمەکانی پێشتر هاتوون بکەنەوە بەتایبەتی یەکەم تیم.

ڕۆژی هەیەنی ڕابردووە سیرگی‌کود سفیرشکۆڤ لەبنکەی ئاسمانیەوە ووتی "بەڵام ڕۆژی پشوودان نابێت و لەوڕۆژەدا کاری جدیمان ئەیە ئەنجامی بدەین".

شێپەرد دەڵێت "لە 20 ساڵی ڕابردوودا بوونی ئاسمانگەڕی جیاواز و هاتووچۆیان لەزەویەوە بۆ بنکەکە وبەردەوام بوونی سەرنشین لەئاسماندا باشترین دەرئەنجامی هەبوە ".

لەکاتێکدا پیاوان سەرپەرشتیار و زورینەی ئاسمانگەڕان بوون بۆ بنکەی ئاسمانی چوون، بەڵام 2 خانمی ئەمریکا ڕابەرایەتی‌‌یان کردوە. بەردوام سەرپەرشتیارەکان لە ئەمریکا و ڕوسیا بوون، لە بەلجیکاو ئەڵمانیا و ئیتالیاو کەنداو ژابوون دەرفتیان بۆ ڕەخساوە و ئەو ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ. هەروەها ئەمریکایی ڕەش پێست بۆ ماوەی کەم سەردانی بنکەکەیان کردوە. بڕیارە یەکەم ڕەش پێست پێشتر سەردانی کردوە لەناوەڕاستی مانگی 11دا بەموووشەکی سپەیس ئێکس بۆ دووهەم سەردانی بگاتەوە بنکەی ئاسمانی.

هەروەرها شێپەرد دەڵێت پرۆژە گەورەکان وەک گەشتی مرۆڤ بۆ هەسارەی بارام (مەریخ) لەوانەیە سوود لەشارازایی و هاریکاری نێودەوڵەتی 20 ساڵی ڕابردوو وەرگرێت. ئەگەر ئەمرۆکە تەماشای بەرنامەی بنکەی ئاسمانی بکەیت، پلانی بۆدانروە چۆن ئەو گەشتانە ئەنجام بدرێت. هەموو ئەو پرسیارانە دەربارەی چۆنێتیی ڕێکخستنی ئەو کار و چۆن دەبێت کراوە".

بۆ نموونە دوای ڕووداوی تەقینەوەی فڕۆکە کەشتیی ئاسمانی ناسا (کۆلۆمبیا) لەساڵی 2003دا و دواتر ڕاگرتنی کاری فڕۆکە کەشتەکان لەساڵی 2011دا، ڕوسیا بەردەوام ئاسمانگەڕانی بۆ بنکەی ئاسمانی ناردوە.

کاتێک شێپەرد و هاوڕێکانی دوای 5 مانگ بۆ زەوی بە دیسکەڤەری گەڕانەوە ، ئامانجی خۆیان پێکابوو.

دوا ووتەی شێپرد ووتی "تیمەکەمان نیشانی‌دا توانیمان پێکەوە کاربکەین".

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 02-11-2020