ئاماره‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕووی له‌زیاد بوونه‌

ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ (105) هاووڵاتی تێپه‌ڕاندوو و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش ، پڕبوونی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای راگه‌یاند، وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت ڕۆژانه‌ زیاد له‌سه‌دا په‌نجای پشكنینه‌كان پۆزه‌تیڤن و له‌ له‌ مانگی 10 ڕابردووه‌ تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.‌

د. شاناز نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند له‌ ئێستادا هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان نه‌ماوه‌، ئه‌و ژماره‌ گیانله‌ده‌ستدانانه‌ زۆر مه‌ترسیدارن و پێویسته‌ هاوولاتیان، متمانه‌یان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌بێت، گه‌ر به‌م جۆره‌ حاڵه‌ته‌كان زیاد بكه‌ن ئه‌وا له‌ توانایاندا نیه‌ به‌ده‌م نه‌خۆشه‌كانه‌وه‌ بن.

د. نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ سلێمانی ڕایگه‌یاند ڕێژه‌ی مردن له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌ به‌راورد به‌ ژماره‌ی دانیشتووان زیاتره‌ و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشه‌كان دره‌نگ ده‌چنه‌ نه‌خۆشخانه‌كان و ئه‌زموونێكی ورد له‌ ژووی چاودێری چڕ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نیه.

به‌ پێی دواین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 2 هه‌زار و 671 هاوولاتی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش (105) هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوزه‌ و 2 هه‌زار و 421 هاووڵاتی چاك بوونه‌ته‌وه‌ 145 هاووڵاتی له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان و 5 هه‌زار و 982 پشكنینیش ئه‌نجام دراون.

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان هەورامانی