ئاماره‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامن له هه‌ڵکشان، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه 120 هاووڵاتی تێپه‌ڕاند، لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێی بەستنی ماسک و ده‌ستکێش بۆ فرۆشیاره‌کان وه‌ک فه‌رمانێکی کارگێڕی ده‌کات و تیمی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناش ده‌ڵێن، دۆخه‌که مه‌ترسیداره و پێویستی به خۆپارێزی هه‌یه.
نوخشه ناسیح قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا،له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای راگه‌یاند "لیژنه‌ی باڵا هه‌فتانه کۆبوونه‌وه ده‌کات، ڤایرۆسه‌که ئێستا چووه‌ته ناو هه‌موو ماڵه‌کانه‌وه، ده‌ستمان به هووشیارکردنه‌وه‌ی فرۆشیاره‌کان له ناو بازاڕ کردووه، لیژنه هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تیشمان ڕاسپاردووه بۆ گرتنه به‌ری ڕێکاری توند به‌رامبه‌ر به‌و فرۆشیارانه‌ی که ده‌مامک و ده‌ستکێش ناکه‌ن."
ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناش ده‌ڵێت،ژماره‌یه‌کی زۆر هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسه‌که بوون، به‌ڵام ئاماره‌کان به‌ره‌و جێگیر بوونه‌وه ده‌ڕۆنه‌وه، زۆرترین هاووڵاتی که گیانیان له ده‌ستداوه له نێوان مانگی 10- 11 ئه‌م ساڵ دابووه، تووشبووه‌کانیش دره‌نگ ده‌هاتنه نه‌خۆشخانه ، ئێستا هۆشیاریه‌ک له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌که دروست بووه و تیمه‌کانیشمان شاره‌زایه‌کی زۆر باشیان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که وه‌رگرتووه.
به‌پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، 120 هاووڵاتی به ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 143 هاووڵاتی له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و 36 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌رکردنی بریندارانی چه‌کی کیماوی و 30 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا داغلکراون ، به‌شێکی زۆریان ئۆکسجین به‌کار ده‌هێنن و 5 نه‌خۆشیش له ژووری چاودێری چڕدان.
Your browser doesn’t support HTML5