لە مانگی خەزەڵوەری پارەکە (نوامبر) خۆپێشاندانەکانی بەربڵاو لە سەرانسەری ئێران دا دەستیان پێکرد کە زیاتر لە ١٠٠ شار و دەیان ئوستانی لە ئێران دا گرتەوە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی دەڵێن لە ئاکامی سەرکوتکردن دا زیاتر لە سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون یان خرانە بەندیخانەکانەوە.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی لە سەر ماڵپەرەکەی بابەتێکی لە ئەم بارەیەوە لە ٢٠ ی مانگی ٥ی ٢٠٢٠ی زاینی دا بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:
ئەو ڕێکخراوە "زانیاری وردی لە سەر ئاماری ٣٠٤ ژن ، پیاو و منداڵ بڵاودەکاتەوە کە لە ماوەی سەرکوتی بێ بەزەییانەی مانگی نوامبری پارەکە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێرانەوە کوژران."
ئەو ڕێکخراوە ئاماژە دەکات کە تەنیا لە ماوی رۆژەکانی ١٦ و ١٧ی نوامبری پارەکەدا ٢٠٠ کەس لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژران.
ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی لە ئاڵمان دەڵێت، لە ساڵوەگەڕێ ئەم کوشتارە دا خۆپێشاندان و جەماوەری لە چەندین شاری ئاڵمان بە تایبەتی لە شاری هامبورگ لە پێش کونسولخانەی کۆماری ئیسلامی پێک هات و لە ئەو ساڵوەگەڕەدا کە کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی کورد و ئێرانی تێیاندا بەشدار بوون.
داراپوور هەروەها ئاگایی دەدات کە دادگایەکی نێونەتەوەیی خەڵکی لە دەرەوەی وڵات پێک هاتووە کە بە لایەنگری لە بنەماڵەی قوربانییەکانی مانگی خەزەڵوەری پارەکە بە گویرەی بەڵگە لێکۆڵینەوە لە سەرکوتی پارەکە لە ئێران دا بکات.
Your browser doesn’t support HTML5