خزمەتگوزاری fast care لە پارێزگای هەڵەبجە کارا دەکرێتەوە

بە مەبەستی کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ ڕوو له‌ سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆنا له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندورستی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ن، ‌ خزمه‌تگوزاریfast care ، که‌ خزمه‌تگوزاریه‌کی بێ‌ به‌رامبه‌ره‌ و له‌لایه‌ن کۆمپانیای فاستلینک پشتیووانی ده‌کرێت له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کارا کرا، که‌ له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا په‌یوه‌ندیه‌کان تۆمار ده‌کات و له‌ ڕۆژی دواتردا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان کردووه‌ له‌لایه‌نه‌ تیمه‌ پزیشکیه‌کانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.

د. شاناز نه‌قشبه‌ندی ووته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی دا، ڕایگه‌یاند خزمه‌تگوزاریه‌که‌ سودێکی زۆری ده‌بێت، که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ که‌سانی که‌م ده‌رامه‌ت و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناش ده‌توانن په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بکه‌ن و له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر هاوکاریان ده‌کرێت.

د. شوان محمد پزیشک له‌ خزمه‌تگوزاریه‌که‌ له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا به‌ نزیکه‌ی 300 نه‌خۆش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بینراوه‌ و پشکنینی بۆ کراوه‌ ، هاووڵاتیان ده‌توانن له‌ ڕیگه‌ی په‌یجه‌کانی فاست لینکه‌وه‌ ژماره‌کانمان وه‌رگرن و نزیکه‌ی 2 مانگ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پڕۆژه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هاووڵاتیان به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌که‌ ده‌ڕوانن و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن ، به‌یان حه‌مه‌ ئه‌مین ژنێکی دانیشتووی گوندی عه‌بابه‌یلێیه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت دوای په‌یوه‌ندی کردنم به‌ تیمه‌کانه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان پێداوم.

خزمه‌تگوزارى fast care خزمه‌تگوزاریه‌کی بێبه‌رامبه‌ره‌ و به‌ چاودێری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم، خزمه‌تگوزاری سنورداری پزیشکی پێشکه‌ش ده‌کات له‌م ساڵدا دوو جار ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کارا کراوه‌، که‌ له‌ خزمه‌تگوزاریه‌که‌دا دوای پشکنین، ده‌رمان و پێداویستی پزیشکیش ده‌دات به‌ نه‌خۆشه‌کان.

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان 2